عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.


عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٢٥ له‌ گوندى دێگه‌ڵەی قەزاى کۆیە سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ئێستا ئه‌و شوێنه‌ به‌ ناحیه‌ی شۆڕش ده‌ناسرێت. له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگەڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

له‌ ساڵانی ١٩٤٧ تفه‌نگی بڕنۆ زۆر زۆر کەم وەدەست دەکەوت، لە کاتى ڕاگواستنى بارزانییەکان بەشێک لەو تفەنگانە گەیشتنە گوند و ناوچەکانى دەشتى هەولێر و دەوروبەرى، عەلى حەمەد بڕۆنەیەکى لە کەسێک بەناوى کەمال کڕیوە، لەو ڕۆژەوە لە ناوچەى دەشتى هەولێر عەلى حەمەد بە عەلى بڕنۆ ناوبانگى دەرکردووە.

ساڵی ١٩٦٢ له‌ ڕێگای مام وه‌سۆ دزه‌یی كه‌ سەرپەل بووه‌ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر کە بارەگاى لە گوندى بانە قەڵات بووە پێ بەخشراوە، ئەوکات ١٣ پێشمەرگەى لەگەڵ بوون، پێشمەرگەکانى پەلى عەلى بڕنۆ ڕۆژ بەڕۆژ زیاد دەبوون، دواتر بوون بە سێ پەل سەر بە لقى عەریف عوسمان، ڕەوانەى ناوچەى کۆیە و گۆمەشین کران.

ساڵی ١٩٦٦ باره‌گایان له‌ نزیك گوندی دێگه‌ڵه‌ بووه‌، فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق گوندی دێگەڵه‌ و ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌ی بۆردوومان كردووه‌، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانە عه‌لی بڕنۆ بریندار ده‌بێت، كاتێك به‌ تفه‌نگی بڕنۆ ته‌قه‌ی له‌ فڕۆكه‌‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق ده‌كات ده‌بێته‌ ئامانجی فڕۆكه‌‌كان و به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بێت، ماوه‌یه‌ك به‌ برینداری له‌ شوێنی خۆی ده‌مینێت، پاشان ٤ پێشمه‌رگه‌ له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕە‌كه‌ عه‌لی حه‌مه‌د دەگوازنەوە‌ بۆ ناحیه‌ی هیران كه‌ دكتۆرێكی شۆڕش له‌وێ بوو بۆ ماوه‌ی ٢مانگ له‌وێ چاره‌سه‌ری بۆ كراوه‌، پاش چاک بوونەوەى جارێكی تر دەگەڕێتەوە ‌باره‌گاكه‌ی له‌ گوندی دێگه‌ڵه‌.

ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ شه‌ڕە‌كانی ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، نه‌وجول،كه‌ربچنه‌ له‌ ناوچه‌ی قادركه‌ره‌م، ده‌شتی هه‌ولێر، چیاى سەفین، هیزۆپ به‌شداری كردووه‌، ناوبراو له‌ ساڵی ١٩٧٤ لقه‌كه‌یان نزیك چیای كوده‌ری بووه‌ كاتێك سوپای عێراق به‌ تانك و ز‌رێپوش هێرشیان هێناوەتە‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌، له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕە‌كه‌ توانیان ٦٠سه‌رباز بكوژن و ژماره‌یه‌كیشان به‌دیل بگرن.

لقه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌د دواتر بۆتە بەتالیون و له‌ سنووری كۆیه‌ تا گومه‌سپان  ئەرکیان دیتووە، هەندێک جاریش بۆ ناوچەکانى ترى کوردستان گوازراوەتەوە، عەلى بڕنۆ کاتێک سەرپەل  بووه‌ ١٣ پێشمه‌رگه‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌، بەڵام دواتر ژمارەى پێشمەرگەکانى بۆتە ١٤٠ پێشمەرگە.

عه‌لی حه‌مه‌د، ساڵى ١٩٦٦ یەکەم جار لە گوندى ناوپردانى قەزاى چۆمان چاوى بە جەنەراڵ مستەفا بارزانی کەوتووە، جاری دووه‌م کاتێک چووەتە لاى جەنەراڵ مستەفا بارزانی تفەنگێکى بڕنۆى پێ بەخشیوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر