عەزیم عەبدولکەریم محەمەد حەمەکەریم

عەزیم عەبدولکەریم محەمەد ناسراوە بە (عەزیمی دەروێش)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵک و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


شه‌هید عەزیم عەبدولکەریم محەمەد، ناسراوە بە عەزیمی دەروێش، ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی زارێنی دەڤەری تاگۆزی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کەتان محەمەد عەلی بووە و خاوەنی یەک کوڕ بووە بەناوی کۆسار.

ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی تاگۆزیەکان، به‌فه‌رمانده‌یی قادر حەمەساڵح تاگۆزی، بەژداری له‌ چه‌ندین شه‌ڕ کردووە لەوانه‌ شەڕی زۆزک، داستانی خواکورک، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی زمناکۆ، شەڕی قەرەداغ، چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی شارەزوور، ساڵی ١٩٨١ لە چالاکیەکی پارتیزانی دەشتی شارەزوور گوله‌ بەر ئەژنۆی ڕاستی کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ شه‌هید عەزیم عەبدولکەریم لە ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بەژداری لە ئازادکردنی شاری هەڵەبجە، سەیدسادق، عەربەت، زەرایەن، دەربەندیخان،  سلێمانی، کەرکووک، کەلار، باوەنور کردووە.

ساڵی ١٩٩١ لە گوندی شێخ باوەی سەربە قەزای خانەقین، کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵک و شه‌هید عەزیم عەبدولکەریم و چەند هاوسەنگەرێکی شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر