عەزیز مستەفا ڕۆستەم بارام

عەزیز مستەفا ڕۆستەم، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری پێنجوێن شەهید کراوە.


ژیاننامە

عەزیز مستەفا ڕۆستەم، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی یاڵانپێی سەر بە ناحیەی بیارە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ناوچەی دزڵی و کانی خەیاران نیشتەجێ بووە، عەزیز مستەفا لە شاخ ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەسرین حەمەئەمین پێکهێناوە و خاوەنی یەک کوڕ و یەک كچ بووە بەناوەکانی پشتیوان و شنۆ، ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید عەزیز مستەفا، ساڵی ١٩٧٤ بۆتە ئەندامی ڕێکخراوی خوڕماڵ سەر بە ناوچەی هەڵەبجەی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٦ لە کانی خەیاران بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامان کە لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێز بووە، ساڵی ١٩٨٠ پلەی ئامر مەفرەزەی پارتیزانی، فەرماندەی پاسەوانی بارەگای هێز و فەرماندەی هێزی وەرگرتووە.    

ساڵی ١٩٨١ لە شەڕی چیای شەرام لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس بەسەختی بریندار بووە.

ساڵی ١٩٨٢ بە فەرمانی سەرکردایەتی شۆڕش و فەرماندەیی ڕاستەوخۆی نادر هەورامی، هێزەکەی ڕوودەکەنە دەڤەری پێنجوێن و کێوماڵی گوندەکانی ناڵپارێز، نەزڵە، پاڕەزان، گوڵان دەکەن و نادر هەورامی هێزەکەی بەسەر هەرچوار گوندەکەدا دابەش کردووە. بۆ ڕۆژی دواتر و لە خۆرهەڵهاتندا هێزێکی زۆری یه‌كێتی بە فەرماندەیی نەوشیروان مستەفا و بە هاوکاری سەربازانی ڕژێمی بەعس گەمارۆی هێزەکەیان داوە. ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا دروست بووە و لە ئەنجامدا ئەبوبەکر عەبدوڵا زەڵمی و حەمەشەریف بە سەختی بریندار بوونە، عەزیز مستەفا دووهاوسەنگەرە بریندارەکەی بەجێ ناهێڵێت و بەرگرییەکی چەند کاتژمێری کردووە، لە کۆتاییدا عەزیز مستەفا ڕۆستەم شەهید بووە و هەریەک لە هاوسەنگەرانی ئەبوبەکر عەبدوڵا زەڵمی، حەمەشەریف، ئاوات، نامیق گوڵپی، عەبدولڕەحمان بەشارەتی و چەند هاوسەنگەرێکی تری لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر