عەبدولڕەحمان محەمەد عەبدولڕەحمان

عەبدوڵڕەحمان محەمەد عەبدوڵڕەحمان ناسراوه به عەبدوڵڕەحمان هورەیی، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندى هورەى ناوچەى ڕێکانى پارێزگاى دهۆک لە دایک بووە، تا پۆلى پێنجەمى سەرتایی خوێندووە. ساڵى ١٩٦١ کاتێک شۆڕشى ئەیلوول بە ڕێبەرایەتى بارزانى نەمر هەڵگیرسا، عەبدوڵڕەحمان هورەیی پەیوەندى بەڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرەتای دەسپێکى شۆڕش پەڕیوەتەوە بۆ دەڤەرى ڕێکان و بەشدارى شەڕى چەمانکێی کردووە، ساڵى ١٩٦٣بۆ ماوەیەک تەتەرى حزب بووە لە نێوان موسڵ و دهۆک، سەرەتا ئەسعەد خۆشەوی و دواتر نەجمەدین یوسفی بەرپرسی بوو.


ساڵى ١٩٦٣ لە لێژنە ناوچەى ئامێدى بووەتە کادیر و سەرپەرشتى ڕێکخستنەکانى ناوچەى ڕێکان و دۆسکی و نێروەی کردووە، ساڵى ١٩٦٦ عەبدوڵڕەحمان محەمەد بەشداری  کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستانى لە گەڵاڵە کردووە، دواى کۆنگرە گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەى بەرپرسیارییەتى خۆى، تاوەکو ساڵى ١٩٧٠ لەوێ ماوەتەوە.

ساڵى ١٩٧٤ دواى ئەوەى حکومەتى عێراقى لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنامەى ١١ى ئازارى ساڵى ١٩٧٠ پەشیمان بووەو دژى گەلى کوردستان و شۆڕش شەڕى دەستپێکردەوە، عەبدوڵڕەحمان محەمەد کراوەتە کادیرى سیاسى و سەربازى لێژنە ناوچەى شێلادزێ.

ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، لە دەڤەرى شێلادزێ ماوەتەوە، بەر لە دەسپێکردنى شۆڕشى گوڵان چۆتە ڕێزى ئەو پێشمەرگانەى لە سەر سنوورى باکوور و باشوورى کوردستان بوون و بەردەوام بوون لە ئەنجامدانى چالاکى پارتیزانى.

ساڵى ١٩٨٨ دواى ئەنجامدانى پڕۆسەى بەدناوى ئەنفال لەلایەن ڕژێمى عێراق دژى خەڵکى سڤیلى کوردستان، بەسنوورى باکوورى کوردستان خۆى گەیاندووەتە ڕۆژهەڵاتى کوردستان، ساڵى ١٩٩١ بەر لە ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان خۆی گەیاندۆتەوە باشوورى کوردستان و بەشدارى ڕاپەڕینى شارى دهۆکى کردووە.

لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى کردووە لە یۆبیلى زێڕینى پارتى دیموکراتى کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر