عەبدوڵا محەمەد کەریم هاجی

عەبدوڵا محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٨ لە دەڤەری شەمێران شەهید بووە.


ژیاننامە

عەبدوڵا محەمەد کەریم هاجی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی جەمەڕەشی دەڤەری شەمێرانی سەر بە قەزای دەربەندیخان لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، عەبدوڵا محەمەد خێزاندار بووە و خێزانی ناوی ئۆبا محەمەد بووە و خاوەنی دوو کوڕ بووە بەناوەکانی هادی و مەهدی، لە ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە.


خەباتنامە

شەهید عەبدوڵا محەمەد، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی شەمێران، کە لەوکاتەدا هێزی شەمێران هێزێکی سەربەخۆ بووە و شەهید حەمە شەمێرانی فەرماندەی بووە و فەرمانی لە سەرکردایەتی شۆڕشەوە وەرگرتووە، هەروەها سنووری چالاکی ئەم هێزە لە دەڤەری شەمێران و دەڤەری نەوڕۆڵی بووە زیاتر، بەڵام دوای دروستکردنی پێکهاتەی سەربازی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦٥ ئەم هێزە هەر وەک هێزێکی سەربەخۆ مایەوە و خرایە سەر هێزی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەشداری شەڕەکانی چیای زمناکۆ، شەڕی دەربەندیخان، شەڕەکانی دەشتی شارەزوور و شەڕی هەڵەبجە کردووە.

لە ١٦ی حوزەیرانی ١٩٦٨ كورده‌ به‌كرێگیراوه‌كانی ڕژێم کۆڵوانە سور هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری شەمێران و چیای زمناکۆ، عەبدوڵا محەمەد کەریم لە سەنگەری گوندی کانی کەوەی دەڤەری شەمێران فیشەکی بەرکەوتووە شەهید بووە، هەر لەو هێرشەی کۆڵوانە سورەکان حەمە شەمێرانی بەسەختی بریندار بووە.   


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر