عەبدوڵا عەلی عەبدوڵا ڕەجەب

عەبدوڵا عەلی، کادری ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە نزیک پردی کۆنی دارەتوو بە برینداری لەلایەن ئەمنی شاری هەولێرەوە دەستگیر کرا و لە هەمان ساڵدا لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە.


ژیاننامە

عەبدوڵا عەلی عەبدوڵا ڕەجەب لە ساڵی ١٩٣٤ لە گەڕەکی عەرەبانی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، شارنشین بووە و وەستای بۆیاخ و کارەبایی بووە، عەبدوڵا عەلی خێزاندار بووە و خێزانی ناوی خەجیجە قادرە و خاوەنی سێ کوڕ و چوار کچ بووە بەناوەکانی نەهڕۆ، کاسترۆ، هەژار، گەلاوێژ، سوزان، تاڤگە و فانیە.


خەباتنامە

شەهید عەبدوڵا عەلی لە ساڵی ١٩٦٢ بۆتە کادری ڕێکخستنی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناو شاری هەولێر، ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ شەهید فەڕەنسۆ هەریری هەبووە و ئەرکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لەسەر دوژمن، بەهۆکاری وەستایەتی بۆ چەند کارێک چۆتە فەرمانگەکانی ئەوکاتی عێراق و دواکاری شۆڕشی بەجێ گەیاندووە.

لە ساڵی ١٩٦٩ لەم کارەی وەک کۆکەرەوەی زانیاری ئاشکرا کراوە و ڕووی کردۆتە دەڤەری گەڵاڵە، چۆتە لای شەهید فەڕەنسۆ حەریری و بۆتە پێشمەرگەی تایبەتی خۆی، لە هەمانکاتدا بۆ چەند چالاکیەکی چەکداری گەڕاوەتەوە ناو شاری هەولێر.

لە ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ دەستەیەکی هاوسەنگەری دەگەڕێنەوە شاری هەولێر و لە نزیک پردی کۆنی دارەتوو، کەوتوونەتە ناو بۆسەی سەربازی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری عەبدوڵا عەلی بە سەختی بریندار بووە و بە برینداری لەلایەن سەربازەکانەوە دەستگیر کراوە، لە ڕێکەوتی ١٥ی نیسانی ١٩٧٤ لە گرتووخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دراوە و شەهید بووە.

 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر