عیسا سێوک سێوک

عیسا سێوک سێوک، پێشمەرگەی هەردووشۆڕشى ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٨٧ لە گەلیی خواکوڕک شەهید دەبێت.


شەهید عیسا سێوک سێوک، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی لێلکان لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و تا قۆناغی ناوەندیی خوێندووە، ژیانی هاوسەریەتی پێکهێنابوو.

ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لەلای عەزۆ لێڕەبیری دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە شاری کەرەج پاسەوانی تایبەتی ماڵی کاک ئیدریس بارزانى بووە. ساڵی ١٩٧٩ لە لقی ٢ی باڵی ڕاست کە دواتر بووە بە هێزی بارزان، دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەکرێتە سەرپەل و بەشداریی شەڕەکانى خێرەزۆک و باسکەدر و مەزنێ و مێرگەسۆرى کردووە. ساڵی ١٩٨٧ لە گەلیی خواکوڕک و لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی پێشمەرگایەتی لە چیای شەکیو دەکەوێتە خوارەوە وشەهید دەبێت.  


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا

نوری مەلا ئەحمەد مستەفا، ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە چیای زرارا لە دەڤەری سیدەکان، لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

نەبی ئەحمەد سۆفی

نەبی ئەحمەد سۆفی، ساڵی ١٩٨٥ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میرۆ حەمۆ سلێمان

میرۆ حەمۆ سلێمان، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موسا عەزیز عومەر

موسا عەزیز عومەر، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٨ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی نزاریە لە دەڤەری سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل خدر حەوێز

ئیسماعیل خدر حەوێز، ساڵی ١٩٨٠ لە سنوورى لێژنە ناوچەى ڕواندز، پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر