عومەر رەسوڵ ئەحمەد رەسوڵ

عومەر ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


ژیاننامە

عومەر رەسوڵ ئەحمەد رەسوڵ لە ساڵی ١٩٤٩ لە گوندی باویەی سەر بە ناحیەی باسرمە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، دایکی ناوی حەلیمە سۆفی بووە و برایەکی بە ناوی سدیق و سێ خوشکی بە ناوەکانی فاتیمە، خەجیجە و زەینەب هەبووە، ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


خەباتنامە

عومەر ڕەسوڵ ئەحمەد ڕەسوڵ لە ساڵی ١٩٦٤ لە ماڵی عوسمان بەگ چەکی بردووە و پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی سێی سەفین بە فەرماندەیی مام ڕەسوڵ فەقێ سەر بە هێزی سەفین بە  فەرماندەیی موقەدەم عەزیز عەقراوی بووتە پێشمەرگە، دواتر لەلایەن عوسمان بەگەوە لە بەرامبەر بردنی چەکەکەی تەواوی ماڵ و ئاژەڵیان تاڵان کراوە، بەشدای شەڕەکانی چیای هەندرێن،  چیای زۆزک، چیای سەفین، دۆڵی هیران و بالیسان، بەنی هەریر، شەڕی کەپکی شیشار، دەشتی بێتواتە و زەلکان کردووە.

لە دوای نسکۆی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە ساڵی ١٩٧٧ کە گەڕاوەتەوە و ڕاگواستی خوارووی عێراق کراوە و لە ناحیەی شەنەفی سەربە قەزای ڕوومادی نیشتەجێ کراوە، لە ساڵی ١٩٨٠ گەڕاوەتەوە و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە کردووە، لە ساڵی ١٩٨٢ بە فەرماندەیی هاشم باپیر هێرش دەکەنە سەر مونەزەمەی ڕژێمی بەعس لە هەریر، عومەر ڕەسوڵ لەو شەڕەدا بە سەختی بریندار دەبێت و لەلایەن هاوسەنگەرانی دەگوازرێتەوە بۆ دەڤەرێکی دوور لە شەڕ بۆ چارەسەرکردنی برینەکەی، دوای دوو کاتژمێر بەپێ ڕۆشتن لە نزیک گوندی خرواتان بەهۆی سەختی برینەکەی عومەر ڕەسوڵ شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر