عومەر عەزیز عوسمان وەهاب

عومەر عەزیز عوسمان وەهاب، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی و شەهید کراون.


عومەر عەزیز عوسمان وەهاب، ساڵی ١٩٥١ لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، باخدار بووە و کاری جۆڵای کردووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە.

ساڵی ١٩٧٧ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٨ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و گوازڕاوەتەوە بۆ بەتالیۆنی نەسرەدین هەورامی، کە بەتالیۆنەکە هەرسەربە هێزی هەورامان بووە، ساڵی ١٩٧٩ لەگەڵ سێ هاوسەنگەری دوای ئەوەی لە چالاکییەک دەگەڕێنەوە لە نزیک دەربەند دزڵی خاکی ئێران کەوتوونەتە بۆسەی هێزی یه‌كێتی و هه‌رسێ پێشمەرگەكه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه‌ شەهید ده‌كرێن، دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان لەلایەن هاوسەنگەرانیان جەستەکانیان دەدۆزرێتەوە لە دزڵی بە خاکیان سپاردوون.


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى

عەبدوڵڵا حەمەد مەلا ئەحمەد، ناسراو بە عەبدوڵا ئاغاى گۆرۆنى، ساڵى ١٩٠٥ لە گوندى گۆرۆنى سەر بە قەزاى چۆمانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ڕیش سپى گوندى گۆرۆنى بووە، ساڵى ١٩٤١ لە تەمەنى لاوێتیدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی ڕێکخستنی حیزبی هیوا دەکات...

زانیاری زیاتر

سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد

خۆشەوی ئەسعەد میر ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەوهەر خدر قادر

جەوهەر خدر قادر لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى

ئەبوبەکر عومەر سێوک لێلکانى، ساڵى ١٩٥٣ لە گوندى لێلکان سەر بە ناحیەى سیدەکان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، ساڵى ١٩٨٨ ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و لە ئۆردوگاى بارزان ئابادی شارى شنۆ نیشتەجێ دەبێت، ژیانى هاوسەرگیرى پێک هێنابوو و خاوەنى سێ کوڕ و سێ کچە، ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان دەگەڕێتەوە کوردستان.

زانیاری زیاتر