ژیاننامه
عومەر محەمەد عەبدوڵا له ساڵی ١٩٥٥ لە پارێزگای موسڵ له دایكبووه، له ١٨ی نیسانی ٢٠٠٥ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له شاری دیمه‌شق كۆچی دوایی كردووه و ته‌رمی هێنراوه‌ته باشووری كوردستان و له شاری دهۆك ئەسپەردەی خاك كراوه‌ته‌وه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خەباتنامە
عومەر محەمەد عەبدوڵا ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و له هێزی شنگال و زومار له سنووری پارێزگای موسڵ خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاواره‌ی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا بووه، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٥ بریندار بووه، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی دارایی به‌ره‌ی كوردستانی له بادینان بووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دووه‌می حزبی یه‌كگرتنی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندن و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٩٣ بووه‌ته به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٥ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عه‌ره‌بییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له دیمه‌شق، له ٢٥ی كانونی دووه‌می ١٩٩٦ له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه پێشوازی لێ كراوه، له ٤ی شوباتی ١٩٩٦ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دیمه‌شق چاوی به عەبدوڵا ئه‌لئه‌حمه‌ر جێگری ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیستی كه‌وتووه، له ٦ی شوباتی ١٩٩٦ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری دیمه‌شق چاوی به عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێگری سه‌رۆككۆماری سوریا كه‌وتووه، له ٢ی نیسانی ١٩٩٦ به یاوه‌ری شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دیمه‌شق چاوی به عەبدوڵا ئه‌حمه‌ر و عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام كه‌وتووه.
له ٢٧ شوباتی ١٩٩٦ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ردانی كاربه‌ده‌ستانی سوریا و وتووێژ له‌مه‌ر په‌یوه‌ندییه دوو قوڵییهكان بووه، له ٣٠ی ئابی ١٩٩٩ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دیمه‌شق چاوی به عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام جێگری سه‌رۆككۆماری عه‌ره‌بی سوریا كه‌وتووه، ساڵی ١٩٩٩ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌م به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٤ی كانونی دووه‌می ٢٠٠١ به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مەسعود بارزانی به‌شداری سێیه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی میللی كوردستان له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێری كردووه، ساڵی ٢٠٠٢ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵانی (٢٠٠٣-٢٠٠٤) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پێنجی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠٠٤ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیمه‌شق بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
-
الحوار العربي الكوردي.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
-
السید عبدالله الأحمر یقدر السیاسة الحكیمة لحزبنا والرئیس البارزاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٣٨، أربیل، الجمعة، ٢٠ آب ١٩٩٩م، ص ١.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
الأستاذ عبدالله الأحمر یستقبل وفد الپارتي، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨١٧، أربیل، الجمعة، ٧ آذار ١٩٩٧م، ص ١.
-
الأستاذ عبدالقادر قدورة یستقبل وفد الپارتي، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨١٧، أربیل، الجمعة، ٧ آذار ١٩٩٧م، ص ١.
-
زیارة مثمرة الی القاهرة تعزیزا للعلاقات العربیة ـ الكوردیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨١٧، أربیل، الجمعة، ٧ آذار ١٩٩٧م، ص ص ١ ـ ٢.
-
البارزاني یستقبل وفد حزبنا العائد من جمهوریة مصر العربیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٨١٧، أربیل، الجمعة، ٧ آذار ١٩٩٧م، ص ١.
-
برعایة رئیس حكومة كوردستان نقابة صحفيي كوردستان تعقد مؤتمرها الثاني، جریده حمرین، أعلام جمعیة الكورد الفیلیین، العدد ١٨، أربیل، كانون الثاني ٢٠٠١م، ص ١.
-
كۆنگره‌ی ١٢ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره ٢٩٤٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٧ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٣.
-
عدنان المفتي، الحوار العربي الكردي، (القاهرة ـ مكتبة مدبولي ـ ١٩٩٩م)، ص ١١.