عوسمان شەریف فەتحوڵا

شەهید عوسمان شەریف فەتحوڵا، لە نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک لە نزیک پردی خاسێ فیشەکی سەربازی ڕژێمی بەعسی بەرکەوتووە و شەهید بووە.


عوسمان شەریف فەتحوڵا، ساڵی ١٩٦٣ لە قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواری وڵاتی ئێران بووە و له‌ دەربەندی دزڵی نیشته‌جێ بووە، دوای گەڕانەوەی له‌ قەزای سەیدسادقی دەشتی شارەزوور نیشته‌جێ بووە، لە ناو بازاڕی سەیدسادق خاوەنی دووکانی شیرینی بووە، تاقۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووە وخێزانی ناوی دڵسۆز حەمە ئەمین بووە و خاوەنی دوو کوڕ و دوو کچ بووە بەناوەکانی مەسعود، شاخەوان، چیا، شاناز، شانازی کچی لە کۆڕەوەکەی ساڵی ١٩٩١ لەسەر سنووری وڵاتی ئێران لە سەرما ڕەق بۆتەوە و شەهید بووە.

ساڵی ١٩٧٨ لای عومەری حاجی توتمانی کە سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە پێشمەرگە و بارەگایان لە کانی سێفی سەر سنووری نێوان ئێران و عێراق بووە، لە هەمانکاتدا عوسمان شەریف فەتحوڵا لە ڕێکخراوی سورێنی سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆتە کادر.

بەشداری شەڕی کانی سێف، شەڕی ئەحمەدئاوا، چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزوور، شەڕی هەڵەبجە، شەڕی قەرەداغ،  شەڕی دەشتی شارەزوور کردووە.

ساڵی ١٩٨٠ لە ئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس بۆ سەر بارەگا کاتیەکەیان لە گوندی سیامێوەی دەشتی شارەزوور، عوسمان شەریف فەتحوڵا بە سەختی بریندار بووە.

بەشداری ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ کردووە، له‌ ئازادکردنی شاری هەڵەبجە، قەزای پێنجوێن، دەشتی شارەزوور، ناحیەی عەربەت، قەزای دەربەندیخان، شاری سلێمانی، شارەدێی زەڕایەن، شاری کەلار، شاری جەلەولا، شاری کەرکووک به‌شداری كردووه‌.

لە ٢١ی ئاداری١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکووک، لە نزیک پردی خاسێی ناو جەرگەی شاری کەرکوک فیشەکی بیکەیسی ڕژێمی بەعسی بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر