عه‌بدولڕەحمان ته‌ها ئەحمەد

عه‌بدولڕەحمان ته‌ها ئەحمەد (١٩٢٠-١٩٤٧) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت بووە.


ژیاننامە

عه‌بدولڕەحمان ته‌ها ئەحمەد ناسراوه‌ به‌ (عه‌ریف عه‌بدولڕە‌حمان)، ساڵی ١٩٢٠ له‌ گوندی ئاژگه‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌لاحه‌ددین له‌ قه‌زای شه‌قلاوه‌ی پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، پێش چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت خێزاندار بووه‌ و خێزانه‌كه‌ی به ‌ناوی حه‌بیبه‌ سادق، خاوه‌نی كوڕێك بوونه‌ به‌ناوی ساڵح عه‌بدولڕە‌حمان، ساڵی ١٩٤٧ شەهید بووە.

خەباتنامە

عه‌بدولڕەحمان ته‌ها سه‌رباز بووه‌ له‌ سوپای پاشایەتی عێراق. جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی لە ٦ى ئایارى ١٩٤٧ لە گوندى ئەرگۆش کۆبوونەوەیەک بە هەڤاڵانى دەکات و سەرپشکیان دەکات لە مانەوە، یان چوون بەرەو یەکێتى سۆڤیەت، لەوێدا تەواوى هەڤاڵانى بڕیارى بەردەوامیدان و ڕۆیشتن بەرەو یەکێتى سۆڤیەت دەدەن. لە ٢٢ی ئایاری ١٩٤٧ یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى کردووە به‌ره‌و یه‌كێتی سۆڤیەت و له‌ ڕێگای چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت شه‌هید بووه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

١- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه‌، (پیرمام - چاپخانه‌ خه‌بات - ١٩٩٦ز)، ل ٢٧.

٢- عه‌بدولڵا غه‌فور، فه‌رهه‌نگی جوگرافیای هه‌ولێر، (هه‌ولێر - بڵاوكراوه‌كانی ئه‌كادیمیای كوردی - چاپخانه‌ی حاجی هاشم - ٢٠١٥ز)، ل ١٥.

٣- له‌ یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز)، ل ١٢٥.

٤- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

٥- عه‌باس غه‌زالی میرخان، داستانی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ئاراس باوه‌ڕ و دادپه‌روه‌ری پیلانی دوژمنان وردوخاش كرد، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیمكراتی كوردستان، ژماره‌ ٣٧١٤، هه‌ولێر، دووشه‌ممه‌ ١٧ حوزه‌یرانی ٢٠٠٢ز، ل ٣


بابەتی پەیوەندیدار

وەسمان شێخۆ ئەحمەد

وەسمان شێخۆ ئەحمەد (١٩٢١- ١٩٩٨)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٨ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

وەیسى عەلى حەدۆ

وەیسى عەلى حەدۆ (١٩٣٣- ١٩٩٢)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

یاسین حەسەن تاژدین

یاسین حەسەن تاژدین (١٩٢٨- ١٩٦٢)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ١٩٧٨ لە ئێران کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

یاسین میکائیل یاسین

یاسین میکائیل یاسین (١٩٢٥- ٢٠٠٩)پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ٢٠٠٩ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

مەحۆ حەسەن مەحۆ دۆڵەمەرى

مەحۆ حەسەن مەحۆ دۆڵەمەرى (١٩٢٠- ٢٠١٠) پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچى دوایی کردووە. هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.

زانیاری زیاتر