شەهید عارس مەلاک لاو باجۆ کانیەلنجى، ساڵى ١٩٣٠ لە گوندی کانیەلنج ناحیەی گۆڕەتوو قەزای مێرگەسۆری پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵى ١٩٤٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان نیشتەجێ بووە. ساڵى ١٩٤٧ دواى ڕوخانى کۆمار گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە زێدى خۆى نیشتەجێ بووە.
ساڵى ١٩٤٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی دووەمى بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٤٦ دووبارە لە هێزى بارزان بۆتەوە پێشمەرگە و بەرگرى لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد کردووە.
ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى زۆرێک لە شەڕەکانى دەڤەرى بادینان دژى سوپاى عێراق کردووە، لەوانە شەڕى گەلى زاویتە، لۆمانا، سەرزێڕ، سەرى ئاکرێ، چیای پیرس، دەڤەرى سیدەکان و دەڤەرى باڵەکایەتى.
ساڵى ١٩٦٢ لە شەڕى زینى ماویلیان لەلایەن سوپاى عێراق شەهید کراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


