شەڕی گوندی مەلا شێخ

له‌ درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له‌ نێوان هه‌ر دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هێزی سوپای ئێران ڕوویاندا شه‌ڕی گوندی مه‌لا شێخ بوو.


له‌ درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له‌ نێوان هه‌ر دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هێزی سوپای ئێران ڕوویاندا شه‌ڕی گوندی مه‌لا شێخ بوو،‌ هێزه‌كانی بارزانی له‌و شه‌ڕه‌دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه‌. ئه‌و شه‌ڕە به‌و شێوه‌یه‌ بوو، ساڵی ١٩٤٦ به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی زۆربه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه‌ له‌ تیپی سه‌رده‌شت- بانه‌ دامه‌زرا بوون و خه‌ڵكی ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی بوون، له‌ بنكه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شت بوون به‌ بێ ئاگاداری فه‌رمانده‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ماڵ و منداڵی خۆیان، ته‌نیا ١٨٠ پێشمه‌رگه‌ی مه‌هاباد و چه‌ند كه‌سێكی دیكه له‌وێ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌و كاره‌یش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ كه دوژمن سوود له‌و هه‌له‌ وه‌ربگرێت و له‌ یه‌كه‌م شه‌وی جه‌ژنی قوربان هێرش بكاته‌ سه‌ر قه‌ڵای وارشو-شینۆیی و له‌وێوه‌ به‌ره‌و گوندی مه‌لا شێخ ده‌ست بكه‌ن به‌ پێشڕه‌وی، له‌ به‌ره ‌به‌یانیشدا ٣ فڕۆكه‌ی هێزی ئاسمانی ئێران گوندی ڕەبه‌تی‌ بۆردومان ده‌كه‌ن. 

بۆیه‌ ٦٠ پێشمه‌رگه‌ له‌ بنكه‌ی پاسه‌وانی ڕەبه‌ت كه‌ فه‌رمانده‌كه‌یان ساڵح عه‌بدولعه‌زیز بوو له‌ ڕووباری كه‌ڵونی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و هێرش ده‌كه‌نه‌‌ سه‌ر دوژمن‌ له‌ گوندی مه‌لا شێخ و ده‌توانن پاشه‌كشه‌ به‌ دوژمن بكه‌ن، كه‌ به‌ره‌و سه‌رده‌شت ڕایان ده‌كرد. له‌و شه‌ڕە یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌كان به‌ ناوی حەسه‌ن خانی به‌رباجی هێرشێكی خۆكوژی ده‌كاته‌ سه‌ر تانكێكی دوژمن و له‌ ئه‌نجامدا خۆی شه‌هید ده‌بێت، بۆیه‌ كاتێك پێشمه‌رگه‌كان خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و شه‌هیده‌ ده‌بن دوژمن خۆی ده‌خاته‌ ناو شاری سه‌رده‌شت. په‌لێكی دیكه‌ی دوژمن له‌ هه‌مان شه‌ودا قه‌ڵای وارشیان گرتبوو، به‌ڵام پاش هێرشی بارزانییه‌كان سه‌ربازه‌كانی ئێران چه‌كه‌كانی خۆیان فڕێ ده‌ده‌ن و ڕاده‌كه‌ن و به‌ره‌ی جه‌نگ جێده‌هێڵن، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار ده‌بن‌ ڕێگه‌ی شاریان لێ گیراوه‌ به‌ناچاری ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو قه‌ڵاكه‌. زیانی هێزی كوردی له‌و شه‌ڕە یه‌ك شه‌هید و پێنج بریندار بوو و زیانی سوپای ئێرانیش ٢٢ كۆژراو بوو،‌ یه‌كێكیان فه‌رمانده‌كه‌یان به‌ ناوی خه‌لعه‌ت به‌ری بوو. ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شه‌ڕەش بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ بریتی بوون له‌ دوو ڕەشاشی گه‌وره‌ و ١٨بڕنۆ و چه‌ند سندوقێك نارنجۆكی ده‌ستی و ته‌قه‌مه‌نیه‌كی زۆر.


سه‌رچاوه‌كان:

١- عه‌قید به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هاباد دا ، هه‌ولێر، ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس، چاپی دووه‌م، ٢٠٠١.

٢- حسین علی رزم آرا، فرهنگ جغرافیایی ایران(آبادیها)استان ٣و٤آذربایجان،تهران، انتشارات دایره‌ جغرافیایی ستاد ارتش،١٣٣٠.


بابەتی پەیوەندیدار

داستانى دووەمى چياى زۆزك ١٩٧٤

داستانى دووەمى زۆزک لە ئەیلوولى ١٩٧٤ ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ دەستگرتن بەسەر چیاى زۆزک، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى ژمارەیەک هێرشى گەورە و بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە دامێن و بەرزاییەکانى چیاکە، دواى دەیان ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان و تێکشکاندنى چەند هێرشێک و پێگەیاندى زیانى زۆرى گیانى و ماددى بە سوپاى عێراق، توانیان لە تشرینى یەکەمى ١٩٧٤ دەستى بەسەردا بگرن.

زانیاری زیاتر

چالاکى پشت منجەل ١٩٨٢

چالاکى پشت منجەلان بۆسەیەکى پێشمەرگە بوو بۆ هێزە سەربازیەکانى سوپاى عێراق، لە شەوێکى کۆتاییەکانى پاییزى ١٩٨٢ لە چوارچێوەی خەباتی پارتیزانی شۆڕشی گوڵاندا، هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان چوونە سەر ڕێگاى سەرەکى سۆران- چۆمان (ڕێگاى هاملتۆن) لە پشت منجەلان بۆسەیەکیان دانایەوە، ئۆتۆمبێلێکى سەربازى کە ژمارەیەکى زۆرى سەربازى هەڵگرتبوو کەوتە بۆسەکەوە، هێزەکەى پێشمەرگە ڕووبەڕووى بوونەوەو دایانە بەر دەستڕیژى گوللە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکەیان تێکشکاند و بە تەواوى سەربازەوە لە هەڵدێرى جاددەکەوە کەوتە خوارەوە...

زانیاری زیاتر

تۆپبارانى سەربازگەى سیدەکان ١٩٧٩

تۆپبارانى سەربازگەى سیدەکان چالاکیەکى پارتیزانى بوو لە لایەن یەکێک لە مەفرەزەکانى پێشمەرگە بە فەرماندەى مەحمود شێخۆ، کە هەستان بە گواستنەوەى تۆپێکى ٥٧ملم لەگەڵ ژمارەیەک گوللە بۆ سەر بەرزاییەکى نزیک شارۆچکەى سیدەکان، ئێوارەیەکى پێش خۆر ئاوابوونی هاوینى ١٩٧٩ بۆ ماویەک تۆپبارانى سەربازگەیان کرد و ئاڵوزى و پشێویان خستە ناو سەربازگە و پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت.

زانیاری زیاتر

بۆسەى گوندى مجێسەر ١٩٨٠

بۆسەى گوندى مجێسەر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە بۆ لێدان و گەیاندنى زیان بە هێزە سەربازیەکانى سوپاى عێراق بوو، ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٠ مەفرەزەیەکى پێشمەرگە خۆیان گەیاندە نزیگ گوندى مجێسەر لە دەڤەرى برادۆست سەر ڕێگاى سەرەکى بۆسەیان دانایەوە، هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکى سەربازى و تێکیان شکاند و تەواوى سەرنیشانیان کوشتن کە حەوت سەرباز بوون پێشمەرگەکانیش بێ زیان گەڕانەوەو شوێنەکەیان جێهێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى پردەکەى چۆمى دەرەدوینە لە تەمووزى ١٩٦٣

ئه‌و شەڕە لە سەر ڕێگاى نێوان مەیدان و دەربەندیخان لە کاتێکدا ڕوویدا، کە هێزى پێشمەرگە ویستى ڕێگا لە کاروانێکى سەربازى سوپاى عێراق بگرێت کە بە ڕێگاى جەلەولا- دەربەندیخان بەرەو بەغدا تێدەپەڕی، لە شەڕەکەدا سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو زیانێکى گیانى زۆریان پێکەوت، کاروانە سەربازیەکەش ڕۆژی یەکەم نەیتوانى تێپەڕێ بەڵکو بۆ ڕۆژى دوایی دەرباز بوو.

زانیاری زیاتر