شەڕی گوندی قۆڵتە

یه‌كێكە له‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمار له‌ گه‌ڵ سوپای ئێران ئه‌نجامی دا، شه‌ڕێكه‌ كه‌ له‌ گوندی قوڵته‌ ڕوویدا و پێنج سه‌د كه‌س له‌ سوپای لێ بوو، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیش پێك هاتبوون لە ٢٠ كه‌س له‌ هێزی مه‌هاباد و چه‌كداره‌كانی گه‌وركی و دیوی سه‌رده‌شت و سوێسنی، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌یش ده‌بینین كه‌ له‌ هێزی بارزانیش مسته‌فا خۆشناو له‌و شه‌ڕه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن...


یه‌كێكە له‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمار له‌ گه‌ڵ سوپای ئێران ئه‌نجامی دا، شه‌ڕێكه‌ كه‌ له‌ گوندی قوڵته‌ ڕوویدا و پێنج سه‌د كه‌س له‌ سوپای لێ بوو، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانیش پێك هاتبوون له‌٢٠ كه‌س له‌ هێزی مه‌هاباد و چه‌كداره‌كانی گه‌وركی و دیوی سه‌رده‌شت و سوێسنی، له‌ گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌یش ده‌بینین كه‌ له‌ هێزی بارزانیش مستەفا خۆشناو له‌و شه‌ڕه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌و شه‌ڕه‌ هێزی كۆماری كوردستان ده‌توانێت به‌و چه‌كه‌ كه‌مه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستیه‌وە بوو و زۆربه‌ی چه‌كی سووك بوو، گه‌مارۆی هێزی سوپای ئێران بدات. به‌ بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌ هێزی ئێرانیش بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ له‌ هێزه‌كه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن هێزێكی بچووكی كۆمار گه‌مارۆ درابوو، نزیكه‌ی ٣٥٠ كه‌سی دیكه‌ له‌ سه‌ربازه‌كانی خۆی له‌ شاری بانه‌ وه‌كو هێزی پشتیوانی بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و ٥٠٠ سه‌ربازه‌ ئابڵوقه‌ دراوه‌ ڕه‌وانه‌ی گوندی قوڵته‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یش هیچ سوودێكی نابێت و له‌ ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمار كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزانیش تێدا به‌شدار بوون ده‌توانن شكست به‌ هێزی سوپای ئێران بهێنن، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان دایه‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌ستكه‌وتێكی زۆر ده‌ستی پێشمه‌رگەکان كه‌وت كه‌ شتێكی زۆر باش بوو بۆ ئه‌و كات و ساته‌ كه‌ هێزی كۆمار له‌ ڕووی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه‌ زۆر باش نه‌بوون.

به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م شه‌ڕه‌‌ و شه‌ڕه‌كانی دیكه‌ له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی هێزی بارزانی و هێزی كۆماری كوردستان له‌و ته‌مه‌نه‌ كه‌مه‌ی كۆماری كوردستان، گرنگی ئاماده‌بوونی هێزی بارزانی له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ كه‌ كۆماری كوردستان تێدا بوو‌ زیاتر بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ توانیان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌و هێز و توانایه‌ی كه‌ هه‌یان بوو به‌ باشی به‌رگری له‌و به‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ سپێردرابوو به‌ ده‌ستیان و كۆل نه‌ده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای ئێران. له‌ لایه‌كی دیكه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی له‌و قۆناغه‌ به‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌ بووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كێشه‌ و گرفتانه‌ی كه‌ هه‌یانبووه‌ له‌ نه‌بوونی شوێنی مانه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا نه‌خۆشی و كه‌می خواردەمه‌نی، به‌ڵام هه‌رده‌م ئاماده‌ بوونه‌ كه‌ گیانی خۆیان له‌ ڕێبازی كۆماری كوردستان به‌خت بكه‌ن. به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌ی هۆزه‌كانی ئێران كه‌ نه‌ كێشه‌ی شوێنیان هه‌بوو و نه‌ كێشه‌ی كه‌می خواردن و كێشه‌ی ته‌ندروستی. 


سه‌رچاوه‌:

١- هه‌ژار موكریانی، چێشتی مجێور، چاپی سێیه‌م، -، په‌خشانگای ئازادی، ٢٠٠٩.


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕى گەلنازکێ

شەڕى گەلنازکێ ڕووبەڕووبوونەوەى هێزى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو بوو، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى لە ٢٤ ئابى ١٩٨٤، لە ئەنجامى هێرشێک کە حکومەتى بەعس کردیە سەر چەند ناوچەیەکى زاخۆ لە دەڤەرى بادینان، دواى هەشت ڕۆژ هێرش و پەلامارى بەردەوام، هێزەکانى حکومەت دووچارى شکستى گەورە بوون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێگەیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ

شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ شەڕى ڕەبایەى دوازدە ملانێ چالاکییەکى پارتیزانیى هێزى پێشمەرگەى سنوورى دەڤەرى بادینان بوو، هێزێکى هاوبەشى هەردوو ڕێکخراوى ڕێنجبەران و شەهید حەمید، سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە نزیک زاخۆ هێرشیان کردە سەر ڕەبایەکى سەربازى و لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەستی بەسەردا بگرن و گورزێکى گەورە بە سەربازانى ڕەبایەکە بگەیەنن، پاشان دەست بەسەر چەک و جبەخانە و بڕێکى زۆر کەلوپەلى سەربازیدا گیرا و دواتر گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر