حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ته‌واوی شار و شارۆچكه و لادێكانی كوردستان به‌رده‌وام له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیدا بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌ی كه ده‌نگۆی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێ هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی كه ڕژێمی به‌عس نزیكه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو یه‌كێك له گه‌وره شۆڕشه‌كانی كوردی به پلانێكی نیوده‌وڵه‌تی له ٦ی ئاداری ١٩٧٥ هه‌ره‌س پێ هێنابوو، له خه‌یاڵی ئه‌وه‌دا بوو جارێكی دیكه نه‌هێڵی شۆڕش له كوردستان سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، ئه‌و هێز و ده‌ستانه‌ی پێشمه‌رگه كه له هه‌ر سوچێكی ناوچه جیاجیاكان سه‌ریان هه‌ڵده‌دا، حكومه‌تی به‌عس هێزی پێكده‌هێنا و ئۆپه‌راسیۆنی ڕێك ده‌خست و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ده‌كرده سه‌ریان به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان.
یه‌كێك له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیانه‌ی كه‌وا سوپای عێراق بۆ كپكردنی ده‌نگی شۆڕش به پاڵپشتی چه‌كدارانی به‌كرێگیراو(جاش) ئه‌نجامیدا هه‌ڵكوتانه سه‌ر ده‌ڤه‌ری مانگێش بوو له باكوری شاری دهۆك، كه هێرشێكی به‌ربڵاو و فرا‌و‌ان بوو بۆ سه‌ر سنووری لێژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئابی ١٩٨٤ تاكو كۆتایی به‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه بهینێ و له ناوچه‌كه دووریان بخاته‌وه، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه زۆر به توندی ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و ڕێیان له پێشڕه‌ویه‌كانی هێزه به‌ربڵاوه‌كه‌ی حكومه‌ت گرت، دوای شەڕێكی گه‌رم هێزی پێشمه‌رگه توانی زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی به سوپا و چه‌كدارانی به‌كرێگیراو بگه‌یه‌نی كه بریتی بوو له كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداران و ژماره‌یه‌كیشیان لێ به دیل گیران، له‌و شەڕه‌ی كه له نێوان هه‌ردوو گوندی گه‌لناسكێ و ئه‌لندكێ ڕوویدا ژماره‌یه‌ك كوژراوی چه‌كداری به‌كرێگیراوی لێ كه‌وته‌وه، عه‌بدوڵڵا زێباری برای له‌تیف زێباری یه‌كێك بوو له كوژراوه‌كان.
دیاره ئه‌و جۆره هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازیانه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه چاڵاكی شۆڕش تێیدا بوونی هه‌بوو، لێكه‌وته‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستانه‌وه و درێژه‌دان به خه‌بات و شۆڕشی لێ ده‌هاته ئارا، له دیوێكی دیكه‌شه‌وه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه ئه‌و ئامانجه بپێكێ كه ده‌یان ساڵ بوو به درێژایی ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان تا هاتنی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له پێناوی ده‌جه‌نگان، وێڕای ئه‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و شەڕ و له‌شكركێشیانه زیانێكی زۆری گیانی ماددی بۆ حكومه‌تی به‌عس به دوای خۆیدا ده‌هێنا.
سه‌رچاوه‌كان:
-
مه‌سعود بارزانی: بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆرشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.
-
وه‌لی زوبیر هۆستانی: چه‌ند داستان و ڕووداو و به‌سه‌رهاتێك له شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی بارزاندا، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر- ٢٠١٧.