له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له ئاداری ١٩٧٥ سه‌ركردایه‌تی كورد بیری له به‌رده‌وامی شۆڕش كرده‌وه، كه‌وا پێویسته به چاڵاكی پێشمه‌رگه‌وه بێته‌وه مه‌یدانی خه‌بات، هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تی شۆڕش ئه‌و ماوه‌یه له دۆخی ئاواره‌یی و ژێر چاودێری وڵاتی ئێران‌دا ده‌یگوزه‌راند، به‌ڵام به هه‌ر شێوازێك بێ بواری ئه‌وه‌شی ڕه‌خساند كه شۆڕش ده‌ست پێبكاته‌وه و ده‌سته و هێزی پێشمه‌رگه بخزێنێته ناوچه و ده‌ڤه‌ره جیاجیا كانى كوردستان، تاكو به گوێی ڕژێمی عێراقدا بچرپێنێ كه شۆڕش به‌رده‌وامی هه‌یه و دا‌كۆكی كردن له مافی كورد لێ خۆشبوونی ئه‌سته‌مه.
دیاره خه‌باتی ئه‌و جاره‌ی شۆڕشی كورد خۆی له زۆرێك چاڵاكی پێشمه‌رگه‌یی ده‌بینیه‌وه لێره و له‌وێ و دوور له شه‌ڕی به‌ره‌یی، كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێ نه‌هێڵن ڕژێمی عێراق ئۆقره‌یی به خۆیه‌وه ببینێ و له ئاسووده‌یدا ژیان هه‌ڵ بكا، ئه‌وه بوو له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٧٦ شۆڕشی چه‌كداری ده‌ستی پێكرده‌وه و جارێكی تر هیوا و ئومێدی به دانیشتوانی كوردستان به‌خشی، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بوو له دیرۆكی كورددا، له‌و پێناوه‌دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به درێژایی شۆڕش زۆرێك چاڵاكی و كرده‌ی سه‌ربازی له ناوچه جیاوازه‌كان ئه‌نجامدا و گورزی گه‌وره‌ی به یه‌كه سه‌ربازی و ئه‌منی و چه‌كداریه‌كانی ڕژێمی عێراق گه‌یاند.
ئه‌و چاڵاكییه‌ی كه له‌و چه‌ند دێره نوسینانه‌دا ده‌مانه‌وێ لێی بدوێین شەڕی شەڕانشه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان شه‌ڕانش و ده‌شتی ته‌خێ له ناوچه‌ی قه‌ڵا سه‌لمانیێی ده‌ڤه‌ری سندی، دیاره هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه به‌دوای هه‌لێكدا گه‌ڕاوه كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵكه‌وێ گورز له یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی سوپای عێراق بسره‌وێنێ، ئه‌وه بوو سه‌ر له به‌یانی ١٨ی ئابی ١٩٧٦ هێزێكی سوپای عێراق كه‌وته كه‌مینی هێزێكی پێشمه‌رگه و شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوانیاندا ڕوویدا، دوای كۆتایی هاتنی شه‌ڕه‌كه پێشمه‌رگه توانی زیانێكی گه‌وره به‌و هێزه‌ی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ، كه بریتی بوو له كوژرانی دوازده سه‌رباز له نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی به پله‌ی نه‌قیب و یه‌كێكی دیكه به پله‌ی ملازمی یه‌كه‌م هه‌بوون، هه‌روه‌ها شوفێرێكی ئۆتۆمبێل به پله‌ی عه‌ریف و چه‌ند پله‌دارێكی تریش له‌ناو كوژراوه‌كاندا هه‌بوون، ده‌ستكه‌وتی ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه بریتی بوو له ژماره‌یه‌ك چه‌كی كلاشینكۆف.
هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره چاڵاكیانه‌ی پێشمه‌رگه ناچنه بواری ئازادكردنی ناوچه‌یه‌ك كه پێشمه‌رگه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبێ و تێیدا مابێته‌وه، به‌ڵكو لێدانێك بوو له یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی سوپا له چوارچێوه‌ی چالاكیه پارتیزانیه‌كانی شۆڕش و مۆڕالێك بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كه‌ی، له هه‌مان كاتیش‌دا په‌یامێك بوو بۆ ڕژێمی ئه‌و سای عێراق كه شۆڕش به‌رده‌وامه بۆ دا‌كۆكی كردن له مافی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان:
-
غازی عادل گه‌ردی: پێشمه‌رگه‌یه‌ك له خزمه‌ت بارزانیدا، به‌رگی دووه‌م، چاپی دووه‌م، توركیا- ٢٠٢١.
-
مه‌سعود بارزانی: بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد، به‌رگی چواره‌م، ١٩٧٥-١٩٩٠ شۆرشی گوڵان، به‌شی دووه‌م، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی ڕوكسانا، ٢٠٢١.
-
جه‌مال فه‌تحوڵله ته‌یب: بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد له باشوری كوردستان ١٩٧٦-١٩٨٠، چاپی یه‌كه‌م، چاپخانه‌ی شه‌هاب، هه‌ولێر-٢٠١٢.