شەڕی دەشتى بەرازگر ١٩٧٩

شەڕى دەشتى بەرازگر، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى سوپاى عێراق لەگەڵ هێزێکى پێشمەرگە لەسەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر لە دەڤەرى برادۆست، کاتێ کە هێزەکەى پێشمەرگە لە جەولەدا بوو بۆ چەند گوندێکى سنورى ناوچەکە بە مەبەستى بەسەرکردنەوەى ڕێخستنەکانیان، دواى ماویەکى کورت لە شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوە هێزەکەى سوپاى عێراق شکستیان خواردو بە ژمارەیەک کوژرا و بریندار مەیدانى شەڕەکەیان چۆلکرد و ڕایانکرد.


هێزێکی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانى جەولەیەکى پارتیزانى لە گەلی گۆستێى دەڤەرى برادۆست بەرەو گوندەکانى کانیەڕەش و کۆلەکان و دەشتى بەرازگر دەستیان بە جوولە کرد، لە هەمانکاتدا فەوجێکى سەربازى سوپاى عێراقیش لە  کانیەڕەش جێگیر کرابوو بۆ چاودێریکردنى ناوچەکە، هێزەکەى پێشمەرگە دواى ئەوەى کە لە کانیەڕەش ڕەت بوون و گەیشتنە سەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر، سورقاڵی پەڕینەوە بوون لە ئاوەکە بەشێکیان گەیشتبوونە ئەو بەرو بەشەکەی تریشیان هێشتا هەر لە ناو ئاودا بوون، لە ناکاو هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لێیان پەیدا بوو بەرەو ڕوویان بۆوە، لەو ئان و ساتەدا شەڕ لە نێوانیاندا دەستى پێکرد.

       سەبارەت بەو شەڕە یەکێک لە پێشمەرگەکانى بەشداربووى شەڕەکە بە ناوى عەبدولڕەحمان حاجى بەو جۆرە بۆمان هاتە دوان،

 ووتى: بەهارى ١٩٧٩ ئێمە کە هێزێکى پێشمەرگە بووین بە فەرماندەى دکتۆر عەبدولڕەحمان زرازى لە جەولەیەکى پارتیزانیدا لە گەلی گۆستێ بۆ گوندى کانیەڕەش و دەشتى بەرازگر و کۆلەکا بەرێکەوتین، بە مەبەستى بەسەرکردنەوە و پتەوکردنى هێلەکانى ڕێکخستنى پارتایەتى، بەڵام کە گەیشتینە سەر ڕوبارى دەشتى بەرازگر، سەرقالى پەڕینەوە بووین لە ڕوبار هێزێکى سوپاى عێراق بەرەو ڕومان هات و بەرۆکى گرتین، ئێمەش کە هێشتا چەند پێشمەرگەیەکمان هەر لەناو ئاوى ڕوبارەکە بوون نەپەڕیبوونەوە شەڕ لە نێوانماندا دروست بوو، کاتێ کە سەربازان تەقەیان لێ کردین ئیمەش زۆر بە توندى لێیان هاتینە دەست و بەرپەرچمان دانەوە.

       شەڕەکە بۆ ماوە ٤٥ خولەک بە گەرمى بەردەوام بوو، هێزەکەى سوپاى عێراق ژمارەیەک سەربازى پێکراو کوژراو و برینداریدا، بەو هۆیەوە شلۆقى کەوتە نێوانیان بۆیە نەیان توانى بەردەوامى بە شەڕ بدەن و شکستێیان خوارد، هەر ئەوەیان بۆ مایەوە تەنها فریاى ئەوە کەوتن خۆیان و سەربازە پێکراوەکان ڕزگار بکەن و شوێنەکەیان جێ هێشت، دواى ئەوەى کە سەربازان بە تەواوى کشانەوە ئێمەش تەواوى پێشمەرگەکان بەیەکتر گەیشتینەوە و هەموومان سەلامەت بووین، هیچ زیانمان پێ نەگەیشت درێژەمان بە ڕێڕۆشتنى خۆمانداو بەرەو کۆلەکان بەڕێکەوتین.     


سەرچاوەکان:

١- سەفەر یوسف میرحاج ژاژۆکى، شەهید دکتۆر عبدولڕەحمان زرارى (بەرکۆلێک لە ژیان و پێشمەرگایەتى)، (چاپخانە دانیشفەڕ- هەولێر- ٢٠٢٢).

٢-دیمانە لەگەڵ عەبدولڕەحمان حاجى، خەڵکى باڵەکایەتى، پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان، بەشداربووى شەڕەکە، سۆران. ٢ى شوباتى ٢٠٢٦.        


بابەتی پەیوەندیدار

شەڕی بنارى چیاى پیران ١٩٧٩

شەڕى بنارى چیاى پیران، ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە بەهارى ١٩٧٩، کاتێ کە هێزەکەی پێشمەرگە لە چالاکیەکى پارتیزانى ڕفاندنى پێنج ئەندازیارى پڕۆژەیەکى ڕێگاوبان دەگەڕانەوە، لە بنارى چیاى پیران نزیک مێرگەسۆر لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپا بە یەک گەیشتن، شەڕێکى گەرم بۆ ماوەى دوو کاتژمێر لە نێوانیاند دروست بوو، ئەنجامى شەڕەکە کوژرانى چوار لە ئەندازیاران و ژمارەیەک کوژرا و بریندارى سەربازانى سوپاى لێ کەوتەوە هێزەکەى پێشمەرگەش بێ زیان لێى دەرچوون تەنها یەکێک بە سو

زانیاری زیاتر

شەڕى گوندى هەسنان ١٩٧٥

شەڕى گوندى هەسنان، ڕووبەڕوو بوونەوى هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە ١٣ى ئازارى ١٩٧٥ لە گوندى هەسنان لە بنارى چیاى حەسەن بەگ، کاتێ کە سوپاى عێراق هێرشیکى بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە بە پشتیوانى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى بە مەبەستى دەستگرتن بە سەر گەرووى بێشەو چیاى حەسەن بەگ، کە دوو خاڵى ستراتیژى ناوچەکە بوون.

زانیاری زیاتر

بە ئامانجگرتنى کارمەندێکى فەرمانگەى ئەمنى سیدەکان

بە ئامانجگرتنی کارمەندێکى فەرمانگەى ئەمنى شارۆچکەى سیدەکان چالاکیەکى پارتیزانى بوو، کاتێ کە هەواڵ بە هێزى پێشمەرگە گەیشت کە یەکێک لە کارمەندانى فەرمانگەى ناو براو ڕۆژانە هەڵدەستێ بە نواندنى ڕەفتارى ناشرین و هەراسانکردنى دانیشتوانى شارۆچکە، هەستان بە پێکهێنانى مەفرەزەیەک و بە نهێنى خۆیان گەیاندە ناو شارۆچکە، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان کارمەندەکەى دائیرەى ئەمن دەستگیر بکەن و بیگەیەننە سەرکردایەتى شۆڕش.

زانیاری زیاتر

داستانى یەکەمى چياى زۆزك ١٩٦٥

داستانى زۆزک شەڕ و ڕووبوڕوو بوونەوەیەکى سەختى نێوان هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق بوو لە پایزى ١٩٦٥، سوپاى عێراق بو دەستگرتن بەسەر چیاى چیاکە هێرشێکى گەوروە و بەربڵاوى ئەنجامدا بە هێزێکى گەورە و پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى، هەرچەندە سەرەتا لە چەند خاڵێکەوە سەرکەوتنى بەدەست هێناو چەند مانگێک تێیدا مانەوە، بەڵام دواتر لە ئایارى ١٩٦٦هێزى پێشمەرگە بۆ گرتنەوەى ئەو شوێنانەى کە لە دەستى دابوون، بە پلانێکى توکمەوە هێرشى کردە سەر ڕەبایە و سەربزیەکانى سوپا، تەواوى شوێنەکانى لێ سەندنەوە زیانى زۆر

زانیاری زیاتر

داستانى دووەمى چياى زۆزك ١٩٧٤

داستانى دووەمى زۆزک لە ئەیلوولى ١٩٧٤ ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ دەستگرتن بەسەر چیاى زۆزک، بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و فڕۆکەى جەنگى ژمارەیەک هێرشى گەورە و بەربڵاوى کردە سەر سەنگەرەکانى هێزى پێشمەرگە لە دامێن و بەرزاییەکانى چیاکە، دواى دەیان ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادان و تێکشکاندنى چەند هێرشێک و پێگەیاندى زیانى زۆرى گیانى و ماددى بە سوپاى عێراق، توانیان لە تشرینى یەکەمى ١٩٧٤ دەستى بەسەردا بگرن.

زانیاری زیاتر