دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و كوشتاره كه له نێوان هه‌ر دوو هێزی بارزانی و ئێران ئه‌نجام درا له ٥ی نیسانی ١٩٤٧ ته‌واوی هێزه‌كانی ئێران كه له‌و كاته توانی بوویان زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بارزانییه‌كان بۆ جارێكی دیكه كۆنترۆل بكه‌نه‌وه، به سوودوه‌رگرتن له چه‌كدارانی مه‌نگوڕ هێرشێكی به‌رفراوان له چه‌ند لایه‌ن ده‌كه‌نه سه‌ر بارزانییه‌كان. له یه‌كێك له به‌ره‌كانی شه‌ڕكردن كه له به‌رزاییه‌كانی گرد كشان بوو شه‌ڕێك له نێوان سوپای ئێران كه به توپی ١٠٥میلی مه‌تری و ٧٥میلی مه‌تری پر چه‌ك كرابوون و جگه له‌وه له ئاسمانیش یارمه‌تییان ده‌درا له گه‌ڵ ١٥٠ پێشمه‌رگه‌ی بارزانی كه فه‌رمانده‌كه‌یان ئه‌حمه‌د مه‌رگه‌وه‌ڕی بوو ڕووده‌دات له‌و شه‌ڕەش له دوای نهبهردیێكی قورس ئه‌و به‌رزاییه ده‌كه‌وێته ده‌ستی سوپای ئێران و به‌و شێوه‌یه‌ش ناوچه‌ی شنۆ به ته‌واوی له لایه‌ن سوپای ئێران كۆنترۆل ده‌كرێت.
له‌و كاته تانكه‌كان و ده‌سته‌یه‌ك له هێزی سواره‌ی لۆرستان یه‌كه‌مین ده‌سته بوون كه گه‌یشتنه ناو شنۆ، بارزانییه‌كانیش بۆ دۆڵی گه‌لاس و له‌وێشه‌وه بۆ گاده‌ر پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بارزانییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه له ٨ی نیسانی ١٩٤٧و هاوكات له گه‌ڵ پاشه‌كشه‌كردنیان ده‌توانن یه‌كێك له‌و فڕۆكانه‌ی هێزی ئاسمانی ئێران كه به چڕی هێزهكهیانی بوردمان ده‌كرد بخه‌نه خواره‌وه و یه‌كێك له فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌كوژرێت و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش به په‌ڕه‌شوت خۆی ڕزگار ده‌كات. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی سه‌رشانیان كه‌م بكه‌نه‌وه ئه‌و دیلانه‌ی كه له شه‌ڕه‌كانی ڕابردوو گرتبوویان و بریتی بوون له ١٨ استوار و گروهبان و ئه‌و باقی له ئه‌فسه‌ره‌كانی كه به دیل گیرا بوون جگه له ستوان دووه‌م حەمید جەهانبانی له ڕێگه‌ی سه‌ید عه‌بدوڵڵا گه‌یلانی ئازاد ده‌كه‌ن و ده‌یانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ناو سوپای ئیران، ستوان جهانبانیش له ١٠ن نیسانی ١٩٤٧ ئازاد ده‌كرێت. له‌و كاته‌ی كه بارزانییه‌كان خه‌ریكی كشانه‌وه بۆ سنووری نێوان ئێران و عێراق بوون، له لایه‌ن شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ر له‌شكر هومایونی ده‌نووسێت تێیدا به‌م شێوه‌یه باس له‌و تۆپانه ده‌كات كه له ده‌ستی بارزانییه‌كان بوون و هه‌روه‌ها باسی ڕزگاركردنی ستوان جەهانبانی ده‌كات: ((ئه‌وه هه‌ر هێزه‌كانی ئێوه بوون كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئێمه و له لایه‌ن ئێمه‌وه هێچ ده‌ستدرێژییه‌ك نه‌كراوه، سه‌باره‌ت به تۆپه‌كان ئێوه تۆپێكتان به ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌وه له شنۆ ده‌ست كه‌وته‌وه و تۆپێكی تر له خاكی ئێران ماوه‌ته‌وه، ده‌توانن له ڕێگه‌ی شێخ عه‌بدوڵڵا سۆراخی بكه‌ن و جێگه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و بیبه‌نه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وڵاخمان پێ نه‌بوو ئه‌و تۆپه ڕاكێشێت بۆیه له گه‌ڵ خۆمان نه‌برد. باڵه‌فڕه‌كانی ئێوه هه‌موو ڕۆژێك نێزیكه‌ی بیست كه‌س له ژن و منداڵی ئێمه ده‌كوژن، سه‌باره‌ت به ئه‌سیره‌كان ئێمه ته‌واوی ئه‌فسه‌ره‌كان و ئه‌وانی ترمان هه‌مووی ته‌سلیمی شێخ عه‌بدوڵڵا كرده‌وه، جه‌هانبانی شمان ته‌حویلی سه‌ید كه‌مال داوه‌ته‌وه)) شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان له نامه‌كه‌ی هه‌روه‌ها داوا له ئێرانییه‌كان ده‌كات تا: ((باڵهفڕهكانیان چیدی بۆردومانی ژن و منداڵ نه‌كه‌ن كه كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه و پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه با خۆیان لابده‌ن)). به‌م شێوه‌یه‌ش بارزانییه‌كان به ڕێك‌وپێك ده‌ستیان كرد به پاشه‌كشه بۆ خاكی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان:
١- سپهبد محمد كاظمی.سرهنگ 2ستاد منوچهرالبرز، تاریخ پنجاه ساله نیروی زمینی شاهنشاهی ایران،تهران،2535.
٢- نجفقلی پسیان، از مهاباد خونین تا كرانه‌های ارس،)تهران،شركت سهامی چاپ،1328.
٣- حسین علی رزم آرا، فرهنگ جغرافیایی ایران(آبادیها)استان 3و4آذربایجان،تهران، انتشارات دایره جغرافیایی ستاد ارتش،1330.
٤- عه‌باس غه‌زالی میرخان، له مه‌هاباده‌وه تا گاده‌ر،(هه‌ولێر،چاپخانه‌ی مناره،چاپی دووه‌م،2007.
٥- علی اصغر احسانی، خاطرات ما از قیام افسران خراسان،تهران،نشر علم،1378.
٦- د.ئه‌فراسیاو هه‌ورامی،په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان و ئازه‌ربایجان و هه‌ره‌سهێنانی هه‌ردوولا له ساڵی 1946(له به‌ڵگه وسهرچاوهكاندا)، سلێمانی،ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2008.