شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.


ژیاننامە

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵى ١٩٣٧ لە گەڕەکى گوێژەى شارى سلێمانى لەدایکبوو، قوناغەکانى خوێندنى سەرەتاى، ناوەندى و دواناوەندى لە شارى سلێمانى تەواو کردووە، ساڵى ١٩٥٧ بەمەبەستى خوێندن لە کۆلێژى پۆلیس  چووتە شارى بەغدا و لە ساڵى ١٩٦١ بە پلەى ئەفسەر کۆتایى بە خوێندنى ئاکادیمى خۆى هێناوە و دواتر لە پۆلیسى گەڕۆک دامەزراوە.


خەباتنامە

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵى ١٩٦١ و دواى بەرپابوونى شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، لە مانگى کانوونى یەکەمى ئەو ساڵە پەیوەندى بە ڕیزەکانى شۆڕشى ئەیلوولەوە دەکات، بە هۆی شارەزایى لە ئامێرى بێتەل لە بارەگاى بارزانى دادەمەزرێت و لە ماوەى دە ڕۆژ دەتوانێت دەزگاى بێتەلى شۆڕش لە نێوان بارەگاى بارزانى و هێزەکانى پێشمەرگە بەگەڕبخات و هەمانساڵ بووتە بەرپرسى دەزگاى بێتەلى شۆڕش.

ساڵى ١٩٦٢ توانى یەکەم شیفرەى بێتەلى لە نێوان دەزگاى بێتەلى ناوەندى لە بارەگاى بارزانى و هەموو بێتەلەکانى هێزى پێشمەرگە و بارەگاکانى پارتى دیموکراتى کوردستان درۆست بکات و تۆرى پەیوەندی نێوانیان دامەزرێنێت، بەم شێوەیە زۆرترین کردەوە و چالاکییەکانى هێزى پێشمەرگە و سەرکردایەتى پارتى لە دزەپێکردن پارێزران، پسپۆرێکى باشى هەبوو لە شیکردنەوەى شیفرەکانى بێتەلى هێزەکانى عێراق بۆ بەرژەوەندى شۆڕش.

ساڵى ١٩٧٠ و دواى ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار کرا بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوورى و ئەرکى بەرپرسیارەتى هێزى کەرکووکى پارتى پێسپێردرا.

ساڵى ١٩٧٤ دواى پاشگەزبوونەوەى حکومەتى عێراق لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەى ١١ى ئازار و دەسپێکردنەوەى هێرشەکانى بۆ سەر شۆڕش، گەڕایەوە نێو هێزى پێشمەرگە و کرایەوە بە بەرپرسى دەزگاى بێتەلى شۆڕشى ئەیلوول، ساڵى ١٩٧٥ و دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول خۆى ڕادەستى حکومەتى عێراق کرد و دوورخرایەوە بۆ باشوورى عێراق بۆ شارى سەماوە، لە دوورخراوەیی وازى لە کوردبوونى خۆى نەهێنا و دەستى کرد بە دانانى فەرهەنگى زمانى کوردى بۆ کوردى، کوردى بۆ ئینگلیزى، ئینگلیزى بۆ ئینگلیزى.

دواتر لە ڕاپەرینى خەڵکى کوردستان لە ساڵى ١٩٩١ گەڕایەوە شارى سلێمانى و لە دواى دامەزراندنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵى ١٩٩٢ کرایە لیوا لە هێزى پۆلیس و ساڵى ١٩٩٤ لەسەر داواى خۆى خانەنشین کراوە و چووتە دەرەوەى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە.


لە بەرهەکانى:

- ساڵى ١٩٨٥ فەرهەنگى کوردى بۆ ئینگلیزى.

- فەرهەنگى کوردى بۆ کوردی.

- فەرهەنگى ئینگلیزى بۆ ئینگلیزى.

- ساڵى ٢٠٠٦ وەرگێڕانى پەرتووکى توفیق وەهبى لە ژێر ناوى (ئێزدى میراتگرى میترایزم)

Yezeedees are the remnants of Mithraism.    

- ساڵى ٢٠٠٧ فەرهەنگى کوردى بۆ کوردی شوانى داناوە.

- پەرتووکى ڕۆژانێ لە شۆڕشى ئەیلول (١٩٦١- ١٩٧٥).

- ساڵى ٢٠٠٨ فەرهەنگى کوردى بۆ ئینگلیزى مامۆستاى داناوە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عەلی بڕنۆ

عه‌لی حه‌مه‌د عه‌بدولڕە‌حمان ناسراوه‌ به‌ عه‌لی بڕنۆ، ساڵی ١٩٦٢ له‌ ناوچه‌ی دێگه‌ڵه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١ى شوباتى ١٩٦٥ پلەى سەرپەلى لە هێزى سەفینى دەشتى هەولێر وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ عەلى بڕنۆ پلەى سەرلقى وەرگرتووە، له‌ ئایاری ساڵی ٢٠٠٥ له‌ ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی پارێزگاى هەولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی دێگه‌ڵه‌ به‌ خاك سپێردراوه.

زانیاری زیاتر

ڕەشید عەلى بێشونی

ڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر