شەمسەدین محەمەد عوسمان، ناسراو به پارێزه‌ر شه‌مسه‌دین موفتی و ئه‌میر قاسمی، ساڵی ١٩٥٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) بووه، ساڵی ١٩٥٨ له ستافی یه‌كه‌می لێژنه‌ی لقی دوو كارگێڕی لق بووه، ساڵی ١٩٥٩ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو بووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق (كۆنگره‌ی چواره‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌ته‌وه، له ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٢ به نه‌خۆشی له شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه.
ژیاننامه
شەمسەدین محەمەد عوسمان، ناسراو به پارێزه‌ر شه‌مسه‌دین موفتی و ئه‌میر قاسمی، له شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه، له بنه‌ماڵه‌ی موفتی هه‌ولێره، باپیرانی مه‌لازاده بووینه و له ده‌ڤه‌ری موكریان و له نزیك شاری مه‌هاباد به‌ره‌وو هه‌ولێر كۆچ ده‌كه‌ن، ساڵی ١٩٥٧ كۆلێژی مافی زانكۆی به‌غدای ته‌واو كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٤ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلووله‌وه به ئه‌مینداری ئه‌میندارێتی كشتوكاڵ ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له شانشینی ئێران كردووه.
ساڵی ١٩٧٦ شانشینی ئێرانی به‌جێ هێشتووه و ڕووی له كۆماری عه‌ره‌بی سوریا كردووه، ساڵی ١٩٧٧ مافی په‌نابه‌ری سیاسیی له‌لایه‌ن شانشینی بریتانیاوه پێ دراوه، له ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٨ كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٢ له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستان كرایه ئه‌ندامی لێژنه‌ی پازده كه‌سی نووسینه‌وه‌ی پڕۆژەی یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی لێژنه‌ی سێزده كه‌سی دادوه‌ران و یاسازانان بۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی یه‌كه‌می ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، له ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٢ به نه‌خۆشی له شاری له‌نده‌ن كۆچی دوایی كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
له ڕۆژانی ١٣ تا ٢٤ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٢ به‌شداری چالاكانه‌ی خۆپیشاندانی خوێندكارانی به‌غدا له دژ ڕژیمی شانشینی عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٥٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان (كۆنگره‌ی یه‌كه‌م) بووه، به شێوه‌یه‌كی نهێنی سه‌رپه‌رشتی سازدانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی له هه‌ولێر كردووه، ساڵی ١٩٥٦ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له گوندی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری كردووه، له ٣ی كانونی دووه‌می ١٩٥٨ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی نوێی یانه‌ی سه‌ركه‌وتنی كوردان له شاری به‌غدا كردووه، له ٢١ی ئاداری ١٩٥٨ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی هه‌ولێری كردووه، له ٢٧ی ته‌موزی ١٩٥٨ له‌گه‌ڵ شاندی كوردی به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له سوپای عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی پادشایی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی كردووه.
له ٧ی ئابی ١٩٥٨ وه‌ك شاندی هه‌ولێر له شاری كه‌ركوك پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢ـ١٩٦٩) ناسراو به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و هاوڕێیانی كردووه تا به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هاوڕێیه‌تییان بكات، ساڵی ١٩٥٨ له ستافی یه‌كه‌می لێژنه‌ی لقی دوو له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئه‌ندازیار عه‌لی عه‌بدوڵا ئه‌مین (١٩٢٦ـ٢٠١٧)دا به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٩ به هاوكاری پارێزه‌ر عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو به عومه‌ر ده‌بابه سه‌په‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی كۆنفڕاساتی هه‌ولێری به ئه‌ستۆ گرتووه بۆ ده‌ستنیشانكردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق، له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌ولێری بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان بووه و له سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری شاره‌وانی هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق (كۆنگره‌ی چواره‌م) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٩ له ستافی دووه‌م لێژنه‌ی لقی دوو به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٩ له ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) فه‌رمانده‌یی خۆبه‌خشه‌كانی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق به ئه‌ستۆ گرت بۆ دامركاندنی یاخی بوونی شێخ ڕەشید لولان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كانی سه‌ر به پاڕیزگای هه‌ولێر.
له ١ی ته‌موزی ١٩٥٩ به یاوه‌ری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی سه‌ردانی باره‌گای پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان له شاری به‌غدای كردووه ئه‌وه‌ش یه‌ك ڕۆژ له‌دوای سڕكردنی باڵی پارێزه‌ر هه‌مزه عه‌بدوڵا عومه‌ر (١٩١٥ـ ١٩٩٨) له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان بووه، له ١٩ی شوباتی ١٩٦٠ به نوێنه‌رایه‌تی پارێزه‌رانی هه‌ولێر بروسكه‌ی ده‌ستخۆشی موڵه‌تدان به پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ زه‌عیم ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤ـ١٩٦٣) ڕەوانه ده‌كات، له ٢١ی شوباتی ١٩٦٠ به پێی مادده‌ی ١٣ له یاسای كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقی داوا له پارێزگاری هه‌ولێر ده‌كات بۆ موڵه‌تی فه‌رمیدان به كردنه‌وه‌ی باره‌گای لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری هه‌ولێر ده‌كات، له ٢٨ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له به‌ره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی بروسكه‌یه‌كی پشتگیری ئاراسته‌ی جه‌نه‌راڵ ڕوكن عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه، ساڵی ١٩٦٠ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له شاری هه‌ولێر به‌ند كراوه و سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی هه‌وڵی ئازادكردنی داوه، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق بۆ قۆناغی ئاشكرا بووه، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی هه‌ولێری ئاشتیخوازانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٠ له ستافی سێیه‌می لێژنه‌ی لقی دوو له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی جه‌لال عهبدولڕەحمان ئه‌مین (١٩٢٨ـ ١٩٨٧)دا به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری به‌غدا بووه.
له تشرینی دووه‌می ١٩٦٠دا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شۆڕشگێڕی و به‌رپرسی هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٦١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی شۆڕشگێری پارتی دیموكراتی كوردستان له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر بووه، له مانگی ئابی ١٩٦٠ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه پارێزه‌رێكی شاری هه‌ولێر له نامه‌یەکی كراوه بۆ گشت ڕۆژنامه‌كانی عێراق ناڕیزایهتی ده‌رده‌بڕن بۆ ئه‌و وتارانه‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی به‌غدا له چاپ درابوون كه كوردی پێ نه‌ته‌وه نه‌بووه و به عه‌ره‌ب ناوزه‌دی كردبوون به‌مه‌ش كاربه‌ده‌ستانی عێراق لێ زوویر ده‌بن، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٠ به تۆمه‌تی كوشتنی سدیق میران فه‌رمانی به‌ندكردنی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر ده‌رده‌چێ و خۆی ڕادهستناكاتن و له گه‌ڕه‌كی سیتاقانی شاری هه‌ولێر له ماڵی عه‌ریف عوسمان یوسف خۆی حه‌شارده‌دا، ساڵی ١٩٦١ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌مین شانه‌ی چه‌كداری شۆڕشی ئەیلوول له هه‌ولێر، له ٧ی ئه‌یلولی ١٩٦١ به‌رپرسی په‌لی پۆلیس ڕاكردووه‌كان بووه له پێش شۆڕشی ئەیلوول، له ڕیكه‌وتی ٢٠ی ئابی ١٩٦١ به هاوكاری عبدالله اسماعیل ئه‌حمه‌د (١٩٣٧ ـ ٢٠٠٠) ناسراو به مه‌لا مۆتۆر و په‌لێكی پێشمه‌رگه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باره‌گای جاشه‌كانی گوندی ئهسپیندارهی سه‌ر به پاڕیزگای هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر داده‌گرن، له ڕێكه‌وتی ١٥ ئه‌یلولی ١٩٦١ له به‌ره‌ی سه‌ركه‌پكانی ڕانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلیمانی پێشمه‌رگه بووه، ساڵانی (١٩٦١ـ ١٩٦٤) له ستافی چواره‌می لێژنه‌ی لقی دوو له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی محه‌مه‌د حاجی تاهیر و سه‌رپه‌رشتیارێتی عه‌لی عه‌بدوڵادا به كارگێڕی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه.
به‌شداری شه‌ڕه‌كانی رۆژانی ١١ تا ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦١ دژ به هێزی زه‌مینی سوپای عێراق و هێزی جاشی خێڵه‌كانی هه‌واداری حكومه‌تی عێراق و له‌دوای نه‌مانی ته‌قه‌مه‌نی له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦١ فه‌رمانی پاشه‌كشێ به پێشمه‌رگه ده‌دا، ساڵانی (١٩٦٣ـ ١٩٧٣) نوێنه‌ری شۆڕشی ئهیلوول بووه له شاری تاران و به ناوی خوازراوی ئه‌میر قاسمی كاری كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌ت ده‌كرێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه به په‌یڕه‌وی نازانی به‌شداری ناكات و له كۆتاییدا پشتگیری سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی ده‌كات، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستوری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، ساڵی ١٩٦٩ی وازی له كاری خۆی وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له تاران هێناوه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٦٩ هاوكاری جه‌نه‌راڵ ته‌یمور به‌ختیار بووه له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی ئێران، ساڵی ١٩٧٤ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٧ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٧ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه كردووه، له ١٤ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٧٨ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش مافی پارێزه‌ری پێ دراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- جه‌مشید حه‌یده‌ری، وه‌ڵامێك بۆ به‌ره‌ڤان حه‌مدی و دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٦٩، هه‌ولێر، ئاداری ٢٠٠٧ز، ل ٢٠.
- هه‌ڤپه‌یڤین : ئازاد عه‌بدولواحید، دروێنه‌ی ڕۆژه‌كانی زیوه‌ر خه‌تاب، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٤، ٦١، ٩٩، ١٠٧، ١٣٠.
- ئیسماعیل شوكر ڕه‌سوول، شوكریه چیاووك یه‌كه‌مین مامۆستای ئافره‌تی كورد له هه‌ولێر، گۆڤاری شاووشكا، سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری، ژماره ٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ٢٠٠٢ز، ل ٤٤.
- محه‌مه‌د سه‌عید كورده، جاری جاران، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٥٣ ـ ٢٥٩، ٢٦٠ ـ ٢٦٦.
- شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ١٦٠ ـ ١٦١، ١٧٣، ١٩٥، ١٩٧، ٢١٣، ٢١٦، ٢٢٧، ٢٣٩، ٢٥٦، ٢٥٨ ـ ٢٥٩، ٢٦٢، ٢٧١، ٢٧٤.
- شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ١٨، ٣٢ ـ ٣٣، ١٠٩، ١٥٨.
- عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ڕه‌فكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٥٦١.
- جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٣٤٠، ٣٦٧، ٣٧٥، ٤٠٢ ـ ٤٠٣، ٥٠٠.
- سلێمان مسته‌فا حه‌سه‌ن، كورد و یه‌كه‌م ئه‌زمون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤٠.
- تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ٢٣، ٢٦.
- ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤٧.
- نجاه یاسین نه‌جار، شه‌هید مهئمون ده‌باغ، گۆڤاری شاره‌وانی، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، ژماره ٢١، هه‌ولێر، كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ز، ل ل ١٦ ـ ١٧.
- جرجیس فتح الله المحامي، العراق في عهد قاسم آراء وخواطر ١٩٥٨ ـ ١٩٨٨، الجز‌ء الثاني، (السوید ـ دار نبز للطباعة والنشر ـ ١٩٨٩م)، ص ٧٢٨.
- جه‌مشید حه‌یده‌ری، وه‌ڵامێك بۆ به‌ره‌ڤان حه‌مدی و دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٦٩، هه‌ولێر، ئاداری ٢٠٠٧ز، ل ٢٠.
- بارزانی هه‌میشه ده‌یگوت بڕوام به شای ئێران نییه، ڕۆژنامه‌ی بارزان نیوز، ژماره ١٨١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١٩ ئه‌یلولی ٢٠١٠ز، ل ٥.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٦١، ٦٧.
- حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م)، ص ٣٣٩.
- حسو هورمي، لمحات من حیاة الأمیر تحسین سعید علي بك، (أربیل ـ مطبعة روژهلات ـ ٢٠١٧م)، ص ص ١٣٤، ١٤١.
- روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ١٢١.
- به‌كر شاكر كاروانی، عه‌لی فه‌تاح دزه‌یی شاعیر و نووسه‌ر و تێكۆشه‌ر، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٤ز)، ل ٢٦.
- میهڤان محمد حسین، موقف بریطانیا من القضیة الكردیة في العراق ١٩٧٥ ـ ١٩٨٠، (بدون مكان ـ مركز زاخو للدراسات الكردیة ـ ٢٠١٨م)، ص ٣٥٢.
- دره‌خشان شێخ جه‌لال حهفیدزاد، كورته‌یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئافره‌تانی كوردستان و هه‌ندێ له بیره‌وه‌رییه‌كانم، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٠ز)، ل ١٤٧.
- سامي شورش، تنوع الكرد في العراق، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٠م)، ص ص ٢٤ ـ ٢٥، ٢٧.
- شیرزاد زكریا محمد، مجلس قیادة الثورة في كوردستان ـ العراق ١٩٦٤ ـ ١٩٧٠ دراسة تاریخیة سیاسیه عامة، (دهوك ـ جامعة دهوك ـ مركز الدراسات الكوردیة وحفظ الوثائق ـ ٢٠١٠م)، ص ٨٠.
- عادل مراد، محاولة جادة لكتابة جزء من التاریخ الحدیث لكرد العراق، الحلقة السادسة، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٣٧٨، السنة الثامنة، السلیمانیة، الجمعة، ١٤ تموز ٢٠٠٠م، ص ٥.
- عه‌دنان موفتی، شه‌مسه‌دین موفتی ڕابه‌ر و سه‌ركرده ١٩٣٣ ـ ٢٠١٢، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ به‌درخان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٦، ٢٧، ٤٤، ٥٦، ١٠٦.
- عیسی پژمان، اسرار قتل و زندگی شگفت انگیز سپهبد تیمور بخت‌یار، (پاریس ـ بنگاه انتشارات ژن ـ ١٩٩١م)، ص ص ٢٤٠، ٢٥٢، ٢٥٤.
- منصور تاراجی، نخستین روزنامهنگار و عكاسی ایرانی در ستاد پیشمرگان بارزانی، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٤٥٦، قسمت نهم، تهران، یكشنبه، ٢٣ تیر ١٣٥٣ ھ . ش، ص ١١.
- فرهاد عوني، في صفحة اخری من ثورة أیلول الكبری، مجلة گولان العربي، العدد ٢٨، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٢ أیلول ١٩٩٨م، ص ٣٩.
- فرهاد عوني، كیف آلت الأوضاع الی اسئناف القتال في كوردستان ربیع عام ١٩٧٤؟، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٨، أربیل، ٢٥ أیلول ١٩٩٨م، ص ٤٠.
- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئینسكلوپیدیای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادیران ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ٨٦١ ـ ٨٦٣، ٨٦٩.
- قرار مجلس قیادة الثورة رقم ١٦١٥، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل، العدد ٢٦٩٠، السنة الواحدة والعشرون، بغداد، الأثنین، ١ كانون الثاني ١٩٧٩م، ص ٣.
- كاف كوردستانی، بارزانی مسته‌فا وه‌كو ناسیومه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٨٨٥، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٢٨ شوباتی ١٩٩٤ز، ل ٣.
- لقی دوو، لقی دوو له نیوسهدهی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٨.
- مارف خه‌زنه‌دار، ڕۆژگاری من دروست بوون ١٩٤٩ ـ ١٩٦٠، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٩ز)، ل ٢٦٠.
- ملا مصطفی البارزاني ورفاقه یقدمون اخبارا الی سیادة وزیر الداخلیة عن تأسیس الحزب، جریدة خه‌بات (النضال)، العدد ١٤١، مطبعة الرأي العام، بغداد، الأحد، ٩ كانون الثاني ١٩٦٠م، ص ص ١، ٨.
- مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١١٧، ٢٢٩.
- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، ڕۆڵی كورد له بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازان له عێراقدا (١٩٥٠ ـ ١٩٦٣)، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی موكریانی ـ ٢٠١٥ز)، ل ٥٢.
- میهڤان محمد حسین، موقف بریطانیا من القضیة الكردیة في العراق ١٩٧٥ ـ ١٩٨٠، (زاخو ـ مركز زاخو للدراسات الكردیة ـ ٢٠١٨م)، ص ٣١٧.
- نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، (بێ شوێن ـ ١٩٩٧ز)، ل ٣٣٨.
- هاوكار كریم حمه شریف، شۆڕشی ئەیلوول، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٤٥ ـ ٤٦.
- یادگاره كۆنه‌كانی نه‌ورۆز له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا، گۆڤاری خه‌باتی قوتابیان، ئۆرگانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٤٤ و ٤٥، هه‌ولێر، نیسانی ٢٠٠١ز، ل ٤١.
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٣٣٥.