شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.


شەهید شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی قەزای مێرگەسۆری پارێزگای لەدایک بووە. تا قۆناغى ناوەندى خوێندووە، خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە.

ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانی کردووە و ساڵی ١٩٧٤ دەچێتە بەشى تۆپخانەى شۆڕش لە خەلیفان.
ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی دەکات و بە بڕیارى ١١١٩ لە ٥ى ئازارى ١٩٨١ لە خولى حەفتەمى کادیران بەپلەى باش دەردەچێت و دەبێت کادر، ساڵى ١٩٨٢ دەبێتە ئەندامى لێژنە ناوچەى مێرگەسۆرى پارتی دیموکراتى کوردستان لە کۆلەکاى قەزاى مێرگەسۆر، دواتر پلەى کارگێڕی لێژنە ناوچەى ئاکرێی وەرگرتووە. بەشدارى چالاکییە پارتیزانییەکانى شۆڕشی گوڵانى کردووە، وەک شەڕی ئاکرێ و نەهلێ.
ساڵى ١٩٨٥ لە بوردۆمانی ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی سوپای عێراق، شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەی ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ساڵح حاجی قادر مه‌لا ئاكۆیی

ساڵح حاجی قادر ئاكۆیی، ناسراوه‌ به‌ (ساڵح حاجی مه‌لا و ساڵح ئاكۆیی)‌،‌ ساڵی ١٩٤٤ له‌ گوندی ئاكۆیان، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی ئاداری ١٩٧٥ له‌ چیای ئارمووشه‌ی ڕواندز شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمید عیسا ساڵح

حەمید عیسا ساڵح ل ١ ێ تەمووزا ساڵا ١٩٥٧ ل گوندێ دەرکار عەجەم لە دەڤەرا سندیا قەزا زاخۆ ل پاریزگەها میسل یا وی دەمی و دهۆکا نها ژ دایک بوویە، ل ناڤەبەرا ساڵێن ١٩٥٧ و هەتا ساڵا ١٩٨٠ زاروکاتی و گەنجاتیا خۆ ل گوندێ دەرکار عەجەم بوراندیە.

زانیاری زیاتر

سابیر محەمەدئەمین عەبدوڵا ماویلی

سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی

جه‌وهه‌ر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له‌ دۆڵی مه‌نجه‌لی سنووری قه‌زای ڕواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌، ساڵى ١٩٩٢ بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی

جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سه‌روو قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، له رۆژی‌ ٢٠ی ئابی ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر