شێروان حەمید حەمەدئەمین قادر

شێروان حەمید حەمەدئەمین قادر لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقلاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە خۆپیشاندانى شارى شەقڵاوە دژى رژێمى بەعس لە ساڵى ١٩٨٧ بەشداریکردووە، بەمهۆیەوە دەستگیر دەکرێت و لەسێدارە دەدرێت.


ژیاننامە

شێروان حەمید حەمەدئەمین قادر لە ساڵی ١٩٦٣ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، قوتابی قۆناغی ئامادەیی بووە لە ئامادەیى شەقڵاوە.  دایکى ناوى قەدریە سعید قادر بووە، خاوەنی سێ برا بووە بە ناوەکانی شوان حەمید، مەریوان حەمید، کامەران حەمید و چوار خوشکیشى هەبوون بە ناوەکانی پەخشان، رێزان، بەهار، ڤیان. شێروان حەمید خێزاندار نەبووە و سەرقاڵی خوێندن و کاری سیاسی بووە.


خەباتنامە

شێروان حەمید لە قۆناغی خوێندنی ئامادەیی پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کردووە و یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی ئەم رێکخراوە لە شارۆچکەی شەقڵاوە.

لەهەمانکاتدا باوکی ناوبراو پەیوەندییەکی باشی هەبووە لەگەڵ پێشمەرگەکانی دۆڵى بالیسان، بۆیە مانگانە چەند جارێک ناوبراو نامە و کەلوپەلی پێویستی گەیاندووەتە هێزی پێشمەرگە.

پێشڕەوی خۆپێشاندەرانی ساڵی ١٩٨٧ی قەزای شەقڵاوەى کردووە، ڕۆژێک دوای خۆپێشاندانەکە خۆی و تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەستگیردەکرێن، دوای یەک مانگ لە دەستگیرکردنیان لە ئەمنی هەولێر خۆی و باوکی لە سێدارە دەدرێن و شەهید دەبن و هەر ئەمن خۆی لە گۆڕستانێکی بە کۆمەڵ لە شاری هەولێر بە خاکیان دەسپێرن، تا ساڵی ١٩٩١ گۆڕە بە کۆمەڵەکە هەڵدەدەنەوە و هەر بنەماڵە و شەهیدی خۆی لەو شوێنە بەخاکدەسپێرێتەوە کە خۆى دەیەوێ. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر