ڕەزا محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به شێخ ڕەزا گوڵانی و شێخ ڕەزا به‌رزنجی، یاساناس و سیاسه‌تمدار، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ له ململانێ ناوخۆییەکانی حزبدا پشتگیری ته‌واوی خۆی له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و زۆرینە كردووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، له ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق بووه، ساڵی ١٩٦٧ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به دادوه‌ری لێكۆڵێنه‌وه (محقق عدل) دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
ڕەزا محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به شێخ ڕەزا گوڵانی و شێخ ڕەزا به‌رزنجی ساڵی ١٩٥١ به پله‌ی مولازمی دووه‌م كۆلێژی پۆلیسی به‌غدای ته‌واو كردووه، ساڵانی (١٩٦١ـ١٩٦٢) له به‌ر چالاكی سیاسی له به‌ندیخانه‌ی فه‌زیلیه (فضیلیه)ی نزیك به‌غدا به‌ند كراوه، له ٧ شوباتی ١٩٦٣له به‌ندیخانه‌ی ئازاد ده‌كرێ، ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕایه‌وه عێراق و له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه، له ساڵی ٢٠٠٤ كوچی دوایی كردووه.
خه‌باتنامه
ڕەزا محه‌مه‌د مسته‌فا ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستانه‌وه كردوو، ساڵی ١٩٦٣ به پله‌ی نه‌قیب په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ به‌رپرسی ئازوقه‌ی شۆڕشی ئهیلوول بووه له پارێزگای سلێمانی، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ له ململانێ ناوخۆییەکانی حزبدا پشتگیری ته‌واوی خۆی له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و زۆرینە كردووه، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق، له ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق بووه، ساڵی ١٩٦٧ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی جێبه‌جێكار له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به دادوه‌ری لێكۆڵێنه‌وه (محقق عدل) دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٧٠ له‌سه‌ر داواكاری سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئهیلوول له حكومه‌تی عێراق به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٧٤ به ده‌سپێكی شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی شۆڕشی ئهیلوول و سوپای عێراق پۆسته‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشتووه و به زۆربه‌ی هێزی پۆلیسی شاری سلێمانی چووه‌ته ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ئێران كردووه و له شاری كه‌ره‌جی نزیك شاری تاران نیشته‌جێ كراوه، ساڵی ١٩٧٩ گه‌ڕایه‌وه عێراق و له شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه، ساڵی ١٩٩٦ لە ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کاری حزبی كردووه، ڕێكه‌وتی ١٩ی تشرینی دووه‌می ٢٠٠٤ كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.