لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به شێخ لەتیفی حەفید، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه به كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له ڕاسپارده‌كانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی وه‌كو دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه بووه، ساڵانی (١٩٥٦- ١٩٥٨) له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی، حیله و به‌سره به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی كۆیه(كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل) بووه، له ٢١ی كانونی دووه‌می ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ی رانیه ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری كورد بووه له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی به مه‌به‌ستی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، ساڵی ١٩٦٤ پشتگیری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی نه‌كردووه و پشتیوانی سه‌رۆك بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستوری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) بووه.
ژیاننامه
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د لە شاری سلێمانی دایك بووه، لە پیاوە ناودارەكانی كوردە و خاوەنی پایەیەكی كۆمەڵایەتی بووە، له بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كانی ڕێبازی قادری به‌رزنجی سلێمانییه كه په‌یڕه‌وی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی (١٠٧٧ـ١١٦٥) بوو، له وه‌چه‌ی شێخ ئه‌حمه‌دی نۆدێیی ناسراو به كبریت الأحمره و كوڕی بچوكی مه‌لیك مه‌حمودی یه‌كه‌م (١٨٨١ـ ١٩٥٦)ه، له مانگی كانونی یه‌كه‌می ١٩٠٨ سه‌عیدی باپیری له شاری موسڵ به ده‌ستی حزبی یه‌كێتی و پێشكه‌وتن (حزب الاتحاد و الترقي) تیرۆر كراوه و شێخ مه‌حمودی باوكی بریندار بووه.
ساڵی ١٩١٩ شیخ مه‌حمودی باوكی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیاوه به حوكمداری كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، له ڕاپۆرتی هه‌واڵگریی بریتانیا له ساڵی ١٩٣٣ نووسراوه به جێنشینی خه‌بات و به‌رخودانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ناسێندراوه، ساڵی ١٩١٩ كه منداڵ بووه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٣١ بەشداری شەڕی ئاوباریك (سلێمانی)ی له ڕاپه‌ڕینی شێخ مه‌حمودی حهفيددا كردووە، لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی برایەتی ساڵی ١٩٣٨ە، له ساڵی ١٩٣٩وه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانیدا له شاری سلێمانی پته‌و كردووه، ساڵی ١٩٤١ چاوی به نه‌قیب ڤیڵچڤیسكی نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی یه‌كێتی سۆڤێت له كوردستان و شانشینی ئێران كه‌وتووه به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه و مافه‌كانی كورد، ساڵانی (١٩٤٢ـ ١٩٤٣) له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژیاوه و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی كوردیی به هاوكاری به‌شێك له سه‌رۆكهۆزه‌كان له شاره‌دێی سه‌رده‌شت پێك هێناوه.
له ١٢ی ته‌مموزی ١٩٤٣ به موڵه‌تی مه‌لیك مه‌حمودی باوكی كارئاسانی بۆ ده‌ربازبوونی مسته‌فا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) له ده‌ستبه‌سه‌ری له شاری سلێمانی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ده‌ڤه‌ری بارزان كردووه ، ساڵی ١٩٤٦ پشتگیری كۆماری دیموكراتیی كوردستانی كردووه.
ساڵی ١٩٧٣ دیوانی هۆنراوه‌كانی به كوردی كرمانجی ناوه‌ڕاست و به ناونیشانی (گوڵی وه‌ریو) له دووتۆی ٨٢ لاپه‌ڕه له شاری سلێمانی له چاپ دراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د ساڵی ١٩٤٦ له لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه به كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له ڕاسپارده‌كانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی بوو وه‌كۆ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته نوێیه‌كه، ساڵی ١٩٤٦ هه‌واڵی نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن جه‌لال ئه‌مین به‌گ (١٩١١- ٢٠٠٤) پێگه‌یشتووه، ساڵانی (١٩٤٦ـ ١٩٥٨) په‌نای به زۆرێك له كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، وه‌ك غه‌نی بلوریان و هه‌ژار موكریانی و حه‌یده‌ری و عهبدولڕەحمان زه‌بیحی داوه، ساڵی ١٩٤٨ چاپخانه و په‌ناگای بۆ كادیرانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ساز داوه تا چاپه‌مه‌نییه‌كانی تیایدا بڵاو بكه‌نه‌وه، ساڵی ١٩٤٨ خۆپێشانده‌رانی چه‌پی شاری سلێمانی به ناڕه‌وا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و ئه‌ویش بۆ بڵاوه‌پێكردنیان ته‌قه‌ی هه‌وایی كردووه و به‌مه‌ش شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی باوكی لێ ناڕازی بووه.
لە ساڵی ١٩٤٨ بە هاندانی حزبی شیوعی عێراق بەشێك لە جوتیارانی ده‌ڤه‌ری عه‌ربه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی لە دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و به لاوازبوونی حزبی شیوعی عێراقی ئاشت ده‌بنه‌وه، بەڵام بە درێژایی ساڵانی شەستەكانی سەدەی بیست بەوە ناسراو بووه كە یارمەتی شیوعییەكانی داوه سەرباری پشتگیریكردنی لە بارزانییەكان و بزوتنەوەی نەتەوایەتی كورد، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا خۆی پاراستووه، له ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٥٠ له‌لایه‌ن جه‌لال خالیدی پارێزگاری سلێمانییه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری یاخیبووی به‌ناوبانگ خوله پیزه به‌ند كراوه و دواتر دوور خراوه‌ته بۆ ناسرییه له باشووری عێراق به فه‌رمانی نوری سه‌عید سه‌رۆكوه‌زیرانی پاشایه‌تی عێراق، ساڵی ١٩٥٢ به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شاری سلێمانیی كردووه، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٦ كه‌ژاوه‌ی ته‌رمی شیخ مه‌حمودی حه‌فید (١٨٨١ـ ١٩٥٦) ده‌گه‌ینێرێته شاری سلێمانی و جه‌ماوه‌ری به‌ره‌وو به‌ندیخانه‌ی ده‌به‌ن تا شێخ له‌تیف چاوی پێبكه‌وێ به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی پاشایه‌تی عێراق ته‌قه له جه‌ماوه‌ر ده‌كرێ و دوو كه‌س شه‌هید ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به مه‌به‌ستی خۆی بگات.
له ساڵانی (١٩٥٦ـ ١٩٥٨) سه‌ره‌تا له به‌ندیخانه‌ی سلێمانی به‌ند كراوه و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی حیله و دواتر بۆ به‌ندیخانه‌ی به‌سره له باشووری عێراق گوازراوه‌ته‌وه ئه‌م به‌ندكردنه ته‌نیا به ویستی عومه‌ر عه‌لی پارێزگاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٥٦ له به‌ندیخانه په‌یوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تی حزبی شیوعی عێراقییه‌وه هه‌بووه و به نیازی په‌یوه‌ندیكردن به جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی بووه له‌ڕێی حزبی شیوعی عێراقه‌وه، ڕۆژی ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ له بروسكه‌ێك بۆ ڕووخێنه‌رانی ڕژیمی پاشایه‌تی عێراق یه‌كێك له دواكارییه‌كانی خه‌ڵكی شاری سلێمانی ئازادكردنی ناوبراو بووه، له دوای چه‌ند ڕۆژ له كودتای ١٤ی ته‌مموزی ١٩٥٨ له به‌ندیخانه ئازاد كراوه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٠ی ئابی ١٩٥٨ له شاری كه‌ركووك پێشوازی له شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام (١٨٩٢ـ ١٩٦٩) ناسراو به شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان كردووه كه تازه له به‌ندیخانه‌ی به‌سڕه ئازاد كرابوو و تا شاره‌دێی پردێ له سنووری پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیدا بووه، له ١٧ی نیسانی ١٩٥٩ و له كۆنگره‌ی دووه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانی عێراقدا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئاشتیخوازانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ شاندێكی كوردی باشووری كوردستان سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤێت و دیداری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و په‌نابه‌رانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٦٢ له گوندی سیته‌ك نیشته‌جێ بووه، ساڵی ١٩٦٣ ئه‌ندامی كۆنگره‌ی كۆیه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل (كۆنگره‌ی یه‌كه‌می گه‌ل) بووه.
له ٢١ی كانونی دووه‌می ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ی ڕانیه ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری كورد بووه له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی به مه‌به‌ستی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان، ساڵی ١٩٦٤ پشتگیری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی نه‌كردووه و پشتیوانی سه‌رۆك بووه. ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ده‌ستوری سه‌ر به نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) بووه، لە كۆتاییەكانی تەمەنیدا نەخۆش كه‌وتووه و ماوەیەكی زۆر لە ناو جێگە دەمێنێتەوە، ساڵی ١٩٦٦ له جوندیان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر پێشوازی له شاندێكی حكومه‌تی عێراقی بۆ دانوستان كردووه، ساڵی ١٩٦٧ له گوندی سیته‌ك سه‌ر به پارێزگای سلێمانی پێشوازی له جه‌لال حیسامه‌دین نوره‌دین (١٩٣٣ ـ ٢٠١٧)، ناسراو به جه‌لال تاڵه‌بانی كردووه، له ده‌مژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره‌ی ١٢ی ئایاری ١٩٧٢ له نه‌خۆشخانه‌ی ڕاهبات له شاری به‌غدا كۆچی دوایی كردووه و له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی به‌خاك سپێردراوه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی به‌ره‌و شاری سلێمانی به ڕێ كراوه، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی به‌شداری پرسه‌ی له شاری سلێمانی بووه، به‌هۆی كۆچی دوایییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢)ی سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی
- گوڵی وه‌ریو ـ ١٩٧٣.
- گیاكه‌ڵه.
- گیاكه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ ١٩٧٨.
- یادداشته‌كانی شێخ (له‌تیف)ی حه‌فید له‌سه‌ر شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حمودی حه‌فید ـ ١٩٩٥
- بیره‌وه‌رییه‌كان ـ ١٩٩٥.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.
- عزیز حسن البارزاني، الحركة القومیة الكوردیة التحرریة في كوردستان العراق ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (دهوك ـ دار سپیریز للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ٧٦ ـ ٧٨.
- هۆشیار نوری له‌ك، ناودارانی كورد له دێڕێكدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی چوارچرا ـ ٢٠١٠ز)، ل ١٨.
- ئاماده‌كردنی : سدیق ساڵح، عه‌بدوڵڵای سۆفی كه‌ریمی سه‌ڕاجی، سه‌ربازێكی ون له تاكه كۆماره‌كه‌ی كوردستاندا، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی به‌درخان ـ ٢٠٠٣ز)، ل ل ٩٥، ١٦١.
- ولید حمدي، الكرد وكردستان في الوثائق البریطانیة دراسة تاریخیة وثائقیة، (لندن ـ مطابع سجل العرب ـ ١٩٩٢م)، ص ٢٦٠.
- اسماعیل شوكر ره‌سول، كه‌ركووك لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له رووی رامیاری و بیری ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٧٩، ٨٣.
- فاضل رسول، كردستان والسیاسة السوفیتیة في الشرق الأوسط، ترجمة غسان نعمان، (السلیمانیة ـ مكتب الفكر والوعي في الأتحاد الوطني الكردستاني ـ مطبعة مؤسسة حمدي للطباعة والنشر ـ ٢٠٠٨م)، ص ٢٤١.
- عه‌زیز شه‌مزینی، جولانه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی كوردستان، وه‌رگێرانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، (بێ شوێن ـ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ـ ده‌زگای راگه‌یاندن ـ چاپخانه‌ی شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ ـ ١٩٨٤ز)، ل ١٨.
- ئاسۆ عومه‌ر سواره، سلێمانی و خاكی، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٣٢١، ٣٥٣، ٣٦٣، ٣٧٣.
- ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی، بیره‌وه‌رییه‌كانم، (ئستكهوڵم ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٢٢٣ ـ ٢٢٤، ٤٢٩.
- كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧هـ ش)، ص ص ١٧١، ١٨٧، ٢٣٨، ٣١٠.
- مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١١٩ ـ ١٢١، ١٢٣.
- مصطفی نه‌ریمان، فه‌رهه‌نگی ئه‌دیب و نوسه‌رانی كورد، (به‌غدا ـ ئه‌مێندارێتی گشتی رۆشنبیری ولاوان ـ چاپخانه‌ی ئه‌سعه‌د ـ ١٩٨٦ز)، ل ١١٤.
- شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ١٤٩.
- ژویس بلو، بررسی تاریخی و جامعه شناسی و مسأله كرد، ترجمه پرویز امینی، (سنندج ـ دانشگاه كردستان ـ مركز پژوهشهای كردستانشناسی ـ نشر شالوده ـ ١٣٧٩ ھ . ش)، ص ٦٩.
- د‌یڤید مكدول، تاریخ الأكراد الحدیث، (بیروت ـ دار الفارابي ـ ٢٠٠٤م)، ص ص ٤٣٨ ـ ٤٣٩، ٤٤٩.
- عهبدوڕەحمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ١٠٢، ١٠٤ ـ ١٠٧، ٢٣١، ٤٩٠، ٤٩٤، ٤٩٦.
- كمال فؤاد، في الذكری السادسة والأربعون لوفاة الشیخ محمود الحفید، جریدة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٤٩٥، السنة العاشرة، السلیمانیة، الجمعة، ١٨ تشرین الأول ٢٠٠٢م.
- باسیلی نیكیتین، الكرد دراسة سوسیولوجیة وتاریخیة، نقله من الفرنسیة وعلق علیه الدكتور نوري طالباني، الطبعة السادسة المنقحة، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠١٢م)، ص ٣١٨.
- محمود شیخ سین حسو الریكاني، شنگال (سنجار) في العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ مطبعة الحاج هاشم ـ ٢٠١٢م)، ص ١١٧.
- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز).
- ئه‌حمه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین هۆمه‌ر، ڕه‌واندز لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژویی ـ سیاسی ١٩١٨ ـ ١٩٣٩، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٦ز)، ل ١٥٦.
- جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ل ٣٣٣ ـ ٣٣٤.
- مسته‌فا سه‌ید ئه‌حمه‌د، ببلیۆگرافیای كتێبی كوردیی ١٧٨٧ ـ ١٩٧٥، (به‌غدا ـ كۆڕی زانیاری كورد ـ چاپخانه‌ی كۆڕی زانیاری كورد ـ ١٩٧٧ز)، ل ٢٤٤.
- كرد و كردستان در گذار تاریخ، دكتر كمال روحانی، (سنندج ـ انتشارات آراس ـ ١٣٩٨ ھ . ش)، ص ٤١٤.
- بن بوزید أسماء، مصطفی البارزاني ودوره في النضال الكردي ١٩٤٣ ـ ١٩٧٥، الجمهوریة الجزائریة الدیمقراطیة الشعبیة، وزارة التعلیم العالي والبحث العلمي، جامعة محمد بوضیاف المسیلة، كلیة العلوم الأنسانیة والاجتماعیة، قسم التاریخ، ٢٠١٩م.
- الیزابیت اوزدالگا، نقشبندیه در آسیای غربی و مركزی، ترجمه فهمیه ابراهیمی، (تهران ـ پژوهشكده تاریخ اسلام ـ ١٣٨٩ ھ.ش)، ص ص ١٦٧ ـ ١٦٨.
- ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٦١.
- قادر محمودزاده، خاطرات زندگی پر ماجرای دكتر آسو، (تهران ـ نشر هور ـ ١٣٧٣ ھ . ش)، ص ص ٣٧٨ ـ ٣٧٩.
- ابراهیم الراوي، من الثورة العربیة الكبری الی العراق الحدیث، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ مطبعة دار الكتب ـ ١٩٧٨م)، ص ص ٣٧٤ ـ ٣٧٦.
- ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ٢٧.
- روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٣٨، ٧٥.
- غفور میرزا كریم، له باره‌گای شێخ محمودی نه‌مر له داری كه‌لی دا، گۆڤاری ڕه‌نگین، ژماره‌٧، به‌غدا، چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة)، مایس ١٩٩٨ز، ل ١٥.
- سامي شورش، كردستان والأكراد، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة روژههلات ـ ٢٠١٩م).
- محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م).
- تحریر ومراجعة : بشیر الوندي، في ملفات الاستخبارات البریطانیة ١٩٢٣، (بغداد ـ دار الصفار للترجمة والطباعة والنشر ـ ٢٠١٨م).
- ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه، شاری سلێمانی، به‌رگی پێنجه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٤٦١ ـ ٤٦٦، ٤٩٤.
- فوئاد سدیق، گه‌رده‌لوولی سیاسه‌ت، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٦ز)، ل ٤٦.
- به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ٣٧.
- دیوید مك داول، تاریخ معاصر كرد، ترجمه ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران ـ نشر پانیذ ـ چاپ دالاهو ـ ١٣٩٣ ھ.ش)، ص ص ٤٥٠، ٤٥٧، ٤٦١، ٤٦٤.
- شكر آل الحفید، جریدة التآخي، العدد ١٠٣٥، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، ١٧ آیار ١٩٧٢م، ص ٤.
- شكر الی السید رئیس الجمهوریة، السید البارزاني یعزي، جریدة التآخي، العدد ١٠٣٥، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، ١٧ آیار ١٩٧٢م، ص ٤.
- شكر الی السید مصطفی البارزاني، السید البارزاني یعزي، جریدة التآخي، العدد ١٠٣٥، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، ١٧ آیار ١٩٧٢م، ص ٤.
- شیرزاد زكریا محمد، مجلس قیادة الثورة في كوردستان ـ العراق ١٩٦٤ ـ ١٩٧٠ دراسة تاریخیة سیاسیه عامة، (دهوك ـ جامعة دهوك ـ مركز الدراسات الكوردیة وحفظ الوثائق ـ ٢٠١٠م)، ص ٨٠.
- عبدالخالد صابر (مامۆستا خالد)، شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه دێرینه‌كانی سلێمانی له نێوان ساڵانی ١٧٨٤ ـ ١٩١٤، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ چاپخانه‌ی گرین گلوری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٣٦٦، ٣٧٠، ٣٧٢، ٣٨٠، ٣٨٣.
- عبدالرحمن قاسملو، كردستان والأكراد، (بیروت ـ المؤسسة العامة للنشر ـ ١٩٧٩م)، ص ١١٠.
- العرب والكرد المصالح والمخاوف والمشتركات، سعد بشیر اسكندر، الثابت والمتغیر في الموقف القومي الكردي تجاه السلطة العربیة في بغداد خلال العهد الملكي ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ المركز العربي للأبحاث ودراسة السیاسات ـ ٢٠١٩م)، ص ٩٧.
- علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌می، (بێ شوێن ـ ئه‌یلوولی ١٩٦٨ز)، ل ٦٣.
- عه‌بدولمونعیم غولامی، سێ قوربانییه‌كه، وه‌رگێڕانی ئحسان ئیروانی، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٤ز)، ل ل ٢٥ ـ ٢٧.
- كاوس قفطان، الانتفاضات البارزانیة، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٦٤.
- محمد أمین العمري، تاریخ مقدرات العراق السیاسیة، المجلد الثالث، (بیروت ـ المؤسسة العربیة للدراسات والنشر ـ ٢٠١٧م)، ص ص ١٠١ ـ ١٠٧.
- محمد عامر دیرشهوي، البنیة الدینیة ـ السیاسیة في كوردستان، (أربیل ـ مطبعة هیڤي ـ ٢٠١٦م)، ص ص ٢٤٥، ٢٥٧، ٣١٧.
- محمد علی سلطانی، اوضاع سیاسی اجتماعی تاریخی ایل بارزان، "بە انضمام اسرار بارزان ، (تهران ـ سازمان اسناد و كتابخانە ملی جمهوری اسلامی ایران ـ ١٣٨٣ ھ ش)، ص ٦٠٢.
- مذكرات علي كمال عبدالرحمن، تقدیم وتحقیق جمال بابان، (بغداد ـ شركة الخنساء للطباعة المحددة ـ ٢٠٠١م)، ص ص ٨٨ ـ ٨٩.
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الأول، الطبعة الثانیة، (بیروت ـ كاوا للثقافة الكردیة ـ ١٩٩٧م)، ص ص ٧٦، ٢١٦ ـ ٢١٧.
- مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه، گوڵستان ـ ژیانی ناووداران و شاعیرانی كورد، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هیڤی ـ ٢٠١٣ز)، ل ٢٩٧.
- میرزا محمد أمین مه‌نگوڕی، به‌سه‌رهاتی سیاسی كورد له ١٩١٤وه هه‌تا ١٩٥٨، به‌شی دووه‌م، (سلێمانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕاز ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ١٥٥ ـ ١٥٦، ١٧٩
- نجدة فتحي صفوة، العراق في الوثائق البریطانیة سنة ١٩٣٦، (البصرة ـ جامعه البصرة ـ مركز دراسات الخلیج العربي ـ ١٩٨٣م)، ص ٦٨.