لە زنجیرە شەڕەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای عێراق، له ٢٥ی حوزه‌یرانی ١٩٦٥ له ده‌ڤه‌ری چوارتا و چیای ئه‌زمه‌ڕ کە سەر بە پارێزگای سلێمانیە شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه ڕوویدا، چوارتا ناوه‌ندی قه‌زایه‌كی گرنگ و ستراتیژی بوو بۆ هێزی پێشمه‌رگه.
ئامادەکارییەکان
سوپا به مه‌بەستی گرتنی ناوچه‌كه و ڕاوه‌دوونانی هێزی پێشمه‌رگه بوو له ٢٥ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٦٥ به به‌شداری لیوای پێنج و لیوای بیست، له ده‌رفه‌تێك كه هێزی پێشمه‌رگه چاوه‌ڕێی هێرشێكی وەها نه‌ده‌كرد، هێرشیان كرده سه‌ر چیای ئه‌زمەڕ، شه‌ڕه‌كه زۆر سه‌خت و خوێناوی بوو، ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژی خایاند، سوپای عێراق توانی شكست به هێزی پێشمه‌رگه بهێنێت و ته‌واوی چیای ئه‌زمەڕ و ده‌ڤه‌ری چوارتا داگیر بكات.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای عێراق ده‌ره‌نجامی به‌رگری نه‌كردنی هێزی پێشمه‌رگه بوو له ناوچه‌كه، به‌به‌راورد له شه‌ڕی شوێنه‌كانی تر هێزی پێشمه‌رگه به‌رگرییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كرد، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی سوپای عێراق كاریگه‌ری زۆری كرده سه‌ر داته‌پینی وره‌ی خه‌ڵك به‌گشتی و پێشمه‌رگه به‌تایبه‌تی، له‌به‌رامبه‌ریشدا سوپای عێراق تووشی له خۆبایبوون بوو به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی کە لەو شەڕەدا وه‌ده‌ستی هێنا.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.