شاکر عەلی مستەفا

شاکرعەلی مستەفا، ناسراو بە شاکر چاوشین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی عومەرئاغا شەهید دەبێت.


شاکرعەلی مستەفا، ناسراو بە شاکر چاوشین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی عومەرئاغا شەهید دەبێت.

شەهید شاکرعەلی مستەفا، لە ساڵی ١٩٤٥ لە شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە.

ساڵی ١٩٦١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی حاجی بێرۆخی کە سەر بە هێزی باڵەک بووە، دەبێتە پێشمەرگە. بەشداریی شەڕەکانی هندرێن و زۆزک و گۆڕەزی کردووە. ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی عومەرئاغا لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی عێراقەوە شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر