سەهیم سەعید مەعروف

سەهیم سەعید مەعروف، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لە ڕۆژی ٢ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید سەهیم سەعید مەعروف، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی بشیریان سەر بە شارۆچکەی کەڵەک لە قەزای بەردەڕەش پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، خوێندەواری هەبووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی١٩٩٤ بۆتە پێشمەرگە و ساڵى ١٩٩٦ کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن لە سوپای سیدەکان، لە شەڕەکانی دەڤەری سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٢ی نیسانی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە سیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر