سەلیم شێخۆ برایم قادر

سەلیم شێخۆ برایم قادر، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، لە ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی خەلیفان شەهید دەکرێت.


شەهید سەلیم شێخۆ برایم قادر، لە ساڵی ١٩٥٠ لە کوێستانەکانی مەزرا - ستیرۆکان سەر بە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، گوندنشین و سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بووە.

ساڵی ١٩٧١ پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات و لە بەتالیۆنی محیەدین شێخزادە کە سەر بە هێزی بارزان بووە، دەبێتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی خەلیفان لە دەشتەهێرتی سەر بە ناحیەى سیدەکان دەکەونە ناو بۆسەیەکی بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعسەوە و دوای شەڕێکی سەخت شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر