سەلیم حسێن حاجی مستەفا ڕەزاق

سەلیم حسێن حاجی مستەفا ڕەزاق، لەساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری هەولێر، لە کۆمەڵگای شاوەیس لەلایەن سوپای عێراق شەهید دەکرێت.


شەهید سەلیم حسێن حاجی مستەفا ڕەزاق، ساڵی ١٩٦٦ لە گوندی بێشە سەربە قەزای چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی، خێزاندار بووە.

 ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندی بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٢ بۆتە بەرپرسی ڕێکخراوی شەهید فکری لە لێژنەی ناوچەی باڵەک و تاکو ساڵی ١٩٩١ بەردەوام بووە لە کاری ڕێکخستنی نهێنی، لە ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕین و ئازادکردنی شاری هەولێر لە دام و دەزگاکانی ڕژێمی بەعس، لە کۆمەڵگای شاوەیس لەلایەن سوپای عێراق شەهید کراوە. 


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر