سەفین عوسمان عەبدوڵا جەمال

سەفین عوسمان عەبدوڵا، لە ساڵى ١٩٦١ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، لە ڕێکخەر و پێشڕەوەکانى خۆپیشاندانەکەى ساڵى ١٩٨٧ى شەقڵاوە بووە، دەستگیردەکرێت و دواى شەش مانگ لە بەندکردن، لە سێدارە دەدرێت.


ژیاننامە

سەفین عوسمان عەبدوڵا، لە ساڵى ١٩٦١ لە شارۆچکەی شەقڵاوە لەدایکبووە. ئامادەیی پیشەسازی تەواوکردووە و پیشەکار بووە لە ناو بازاڕى شەقڵاوە. دایکی ناوی بەدیعە قادر عەزیز بووە و برایەکی لەگەڵ خۆی لە سێدارەدراوە بە ناوی نەریمان.


خەباتنامە

سەفین عوسمان ئەندامى یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە. برایەکی پێشمەرگە بووە و سەر بە ناوچەی شەقڵاوە بووە، بەم هۆیەوە بەبەردەوامی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانى ڕژێمى بەعس چاودێریان دەکران، ناوبراو خۆی و برایەکی بچووکی لە رێکخەر و پیشڕەوانی خۆپیشاندانی ساڵى ١٩٨٧ى شەقڵاوە بوونە، هەر لەبەر ئەمەش رۆژێک دوای خۆپیشاندانەکە دەستگیردەکرێن و لە ئەمنی هەولێر و دوای شەش مانگ لە بەندکردن، هەردوو برا بە یەکەوە لە سێدارە دەدرێن و شەهید دەبن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر