سەعید حەسەن سەعید

سەعید حەسەن سەعید ناسراو بە (سەعید حەسەن بەگ)، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای دێل لەسیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید سەعید حەسەن سەعید، ساڵی ١٩٥٢ لەگوندی لێلکانی قەزای سیدەکان سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە بەهێزی پێشمەرگە کردووە و لە سوپای سیدەکان و دەکرێت بە فەرماندەی بەتالیۆن،  لەشەڕەکانی دەڤەری سیدەکان و باڵەکایەتی بەشداری کردووە،  لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە چیای دێل لەسیدەکان لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.  


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر