سەبری حەسەن سەبری

سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٩١پەیوەندی دەکات بەپارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگولەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


شەهید سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی ماویلیانی سەر بە قەزای ڕەواندزی پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، تاکو شەشی سەرەتایی خوێندووە، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو، دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، دواتر لە ساڵی ١٩٩٥دەبێتە پێشمەرگە لە فەوجی یەکی سوپای شەش لە سۆران، لە زۆربەی شەڕەکانی بەرگری لە سەروەری یاسا لەدەڤەری سۆران بەشداربووە و لە ساڵی ١٩٩٦ لە گوندی ماویلیان بریندار بووە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە چیای دڕەبی بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر