سەباح باسام نەسڕۆڵا ڕەسوڵ

سەباح باسام نەسڕۆڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.


شەهید سەباح باسام نەسڕۆڵا ڕەسوڵ، ساڵی ١٩٦٣ لە شارەدێی تەوێڵەی سەربە ناحیەی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە و تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، ساڵی ١٩٨٠ بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی حەمەی حەمەسەعید کە سەربە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و بارەگایان لە کەرەجاڵ بووە، لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە.

ساڵی ١٩٨٣ سەباح باسام نەسڕۆڵا بەژداری شەڕی بەرگری ئەحمەد ئاوای کردووە، کە هێرشی سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس بووە بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری هەورامان و ئەحمەد ئاوا، لە ئەنجامی بەرگریکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکەی بەعس سەباح باسام نەسڕۆڵا و هاوسەنگەرێکی بەناوی کەمال بانیشاری شەهید بوونە. 


سەرچاوە:

- ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر