سلێمان ئیسماعیل جەهانگیر

سلێمان ئیسماعیل جەهانگیر، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بۆتیا لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ لە سنوورى لێژنە ناوچەى دهۆک لە لقی یەک (١) بۆتە کادیر، ساڵی ١٩٦٧ پلەی سەرقۆڵی پێشمەرگەکانی لێژنەی ناوچەی دهۆکی پێ سپێردراوە...


سلێمان ئیسماعیل جەهانگیر، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی بۆتیا لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بەڕیزەکانی پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ لە سنوورى لێژنە ناوچەى دهۆک لە لقی یەک (١) بۆتە کادیر، ساڵی ١٩٦٧ پلەی سەرقۆڵی پێشمەرگەکانی لێژنەی ناوچەی دهۆکی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی و لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە بۆ شاری دیوانیە لە باشووری عێراق دوورخراوەتەوە، ساڵی ١٩٧٧ گەڕاوەتەوە بۆ ناو ڕیزی شۆڕش و بۆ ماوەی ساڵێک لە لێژنەی ناوچەی دهۆک کادیر بووە و دواتر کراوە بە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی.

 ساڵی ١٩٨٣ کوڕێکی بەناوی مەجید سلێمان کە بەرپرسی ڕێکخراوی نهێنی جودی بووە شەهید کراوە، لەمانگی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٧ کوڕێکی دیکەی بەناوی محەمەد ساڵح سلێمان کە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئامێدی بووە لە شەڕی کانی ماسێی پارێزگاى دهۆک شەهید بووە، ساڵی ١٩٨٨ لەکاتی شاڵاوە بەدناوەکەی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ناوچەی بادینان، کوڕی سێیەمى بەناوی فەخری سلێمان کە پێشمەرگەی لێژنەی ناوچەی دهۆک بووە، لەگەڵ کۆمەڵێک کەسی دیکە لەلایەن ڕژێمی عێراق دەستگیرکراوە و دواتر شەهید کراوە، لەهەمان ساڵدا سلێمان ئیسماعیل بە بنەماڵەوە دوورخراوەتەوە بۆ کۆمەڵگای جەژنیکان لەنزیک بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، ساڵی ١٩٩٠ گەڕاوەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک، ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەڕینى خەڵکى باشووری کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە، لەسەرهەڵدانی گوندی ماڵتا لە پارێزگای دهۆک و دووبارە پلەی کادیری لێژنەی ناوچەى دهۆک لە لقی یەک (١) پێدراوە، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن سەرۆک  مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانیی  پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر