سلێمان نەبی ئەحمەد عەوڵا

سلێمان نەبی ئەحمەد عەوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، لە ساڵی ١٩٦٣ لە چیای سەفین شەهید بووە.


شەهید سلێمان نەبی ئەحمەد عەوڵا، لە ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی ڕوستێ لە دەڤەری باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی ئامادەیی پیشەیی بووە، دواتر لەبەر زیرەکی و لێهاتووی درێژە بەخوێندن دەدات و دەبێت بە ئەفسەر لە هێزی ئاسمانی عێراق.

ساڵی ١٩٦٢، ڕیزی هێزی ئاسمانی عێراق بەجێ دەهێلێت و پەیوەندیی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، لە هێزی مەحمود کاوانی دەبێتە پێشمەرگە و دواتر دەکرێتە فەرماندەی بەتالیۆن، بەشداریی شەڕەکانی چیای سەفین و کەپکی شیلانەى کردووە، ساڵی ١٩٦٢ لە کاتی هێرشکردنە سەر چیای سەفین بە هۆی بۆردومانی فڕۆکەی دوژمن لەگەڵ فەرماندە مەحمود کاوانی بە سەختی بریندار و دواتر شەهید دەبێت. 


سەرچاوە:

  • ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری

بادین جەوهەر ڕەشید موکی مزوری، ساڵی ١٩٦٠ لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٨ لە لایەن رژێمی بەعسی دەگوازرێنەوە بۆ ئوردۆگای گورەتووی قەزاى مێرگەسۆر، ساڵی ١٩٨١ ئاوارەی وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان. ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٩٨ لە گوندى موسەکا شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری

سەنعان خەمۆ ڕەشید مزوری، ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی ماوەتا سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و لە هێزى بارزان بۆتە پێشمەرگە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان یوسف حامد

عەبدولڕەحمان یوسف حامد، ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی چەلکی لە ناحیەی دێرەلووک پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٦ پلەی سەرپەلی وەرگرت، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوە، ساڵى ١٩٨٣ لە چیاى قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نایف عەبدولڕەحمان عەبدوڵا ئەرگۆشی

نایف عەبدولرەحمان عەبدوڵڵا ئەرگۆشی مزوری، ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی ئەرگۆش سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر لە پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، ساڵی ١٩٧٦ لە شارى بەغدا پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنیەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە

زانیاری زیاتر

تەحسین ئەرگۆشى

تەحسین ڕەشید، ناسراو بە (تەحسین ئەرگۆشى)، ساڵی ١٩٧١ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتى کوردستان کردووە. ڕۆژی ١٠ى ئەیلوولى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر