سلێمان حسێن حاجی عەبدوڵا

سلێمان حسێن حاجی عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ بەدەستی بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.


شەهید سلێمان حسێن حاجی عەبدوڵا، لەساڵی ١٩٥٢ لە گوندی دێلزیان سەربە شارۆچکەی دیانای پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، گوندنشین بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵی ١٩٧٠پەیوەندی بە شۆڕشى ئەیلوول  دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە سنووری لێژنە ناوچەی ڕەواندزی سەر بە لقی ٢ و پلەی سەرپەلی پێ دەدرێت و بەشداری کاروچالاکییەکانی ڕێکخراوی قوتابیان و لاوان دەکات، بەشداری شەڕەکانی  گۆڕەز و گەلی عەلی بەگ کردووە، لەساڵی (١٩٧٤-١٩٧٦) لەگەڵ دوو هەڤاڵی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەردەچێت، دواتر بەهۆی لێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت و دووبارە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتیەوە دەکات، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژێمی بەعسەوە لە گوندی سپیارا لە خواکۆرک شەهید دەکرێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر