ستار ئەحمەد نەبی

شەهید ستار ئەحمەد نەبی، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٩ی تەمموزی ١٩٩٨ لە چیای کوچەی هاجەر سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


ستار ئەحمەد نەبی، ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی هاودیان سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار بووە.

ساڵى ١٩٩١ دوای ڕاپەڕینی جەماوەرى باشووری کوردستان پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی کردووە، ساڵی ١٩٩٦ بووەتە پێشمەرگە لە هێزی ٦٧ لە سوپای سیدەکان، لە هەموو شەڕەکانی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە دەڤەری  سیدەکان بەشداری کردووە، لە ڕۆژی ٩ی   تەمموزی ١٩٩٨ لە چیای کوچەی هاجەر سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیای پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ڕەسول حسێن عوسمان عەبدوڵا

ڕەسوڵ حسێن لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندى ڕۆستێ لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە کە هەر سەربە لێژنە ناوچەی باڵەک بووە. ساڵى ١٩٩٠ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەمال ئەفنەس

جەمال ئەفنەس، ساڵی ١٩٥٣ لە شاری هەولێر لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستانى کردووە. لە ٣١ی ئاداری١٩٩١ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئەرسەلان شێخۆ خالند

ئەرسەلان شێخۆ خالند، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

نەجات جەلیل مەحمود

نەجات جەلیل مەحمود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد عەزیز فەتاح

محەمەد عەزیز فەتاح، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر