ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان رەسول

ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان ڕەسوڵ ناسراوە بە (زمناکۆ)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە چیای شەرام شەهید بووە.


ژیاننامە

ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان رەسول ناسراوە بە زمناکۆ، لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی وەرمن لە دەڤەری شەمێرانی سەربە قەزای دەربەندیخان لە دایکبووە، قوتابی قۆناغی سێی ناوەندی بووە، دایکی ساڵح عەبدولقادر ناوی توبا ئەحمەد و براکانی ناویان کەریم و حسێن و خوشکەکانی ناویان جەواهیر، سۆیبە، شیرین، گەلاوێژ و نەجیبە یە.


خەباتنامە

ساڵح عەبدولقادر عەبدولڕەحمان رەسول لە ساڵی ١٩٧٩ بووە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی پێنج بە فەرماندەیی ئەحمەد حسێن سەربە هێزی هەورامان بە فەرماندەیی نادر هەورامی، لە ساڵی ١٩٨٠ پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە بەرواری ١ی حوزەیرانی ١٩٨٠ لە چیای شەرام لە پشت ئەحمەد ئاوا، لە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ڕژێمی بەعس شەهید بووە، هاوسەنگەرانی جەستەی ساڵح عەبدولقادر دەگوازنەوە خاکی ئێران و لە دەربەندی دزڵی بە خاکی دەسپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید باکوزی

وەحيد ئیبراهيم ساڵح، بەرنياس ب (وەحید باکوزی) کورێ شەهید وپێشمەرگێ دێرین یێ هەردوو شورەشێن ئەیلوول وگولانێ وزیندانیێ سیاسی ئیبراهیم ساڵح داوودە. هەڵگرێ مەدالیا بارزانییە نەمرە.

زانیاری زیاتر

فەتاح عوسمان میکائیل

فەتاح عوسمان میکائیل، ساڵی ١٩٤٦ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. لە ٧ى ئابى ١٩٨٨ لە شەڕى خواکوڕک دژى سوپاى عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق فەریق ئەحمەد

شەفیق فەریق ئەحمەد، ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی ئەرگۆش لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٤ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتی کردووە، بەشدارى خولى حەفتەمى کادیرانى کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

سەیفەدین عادل عاشور

سەیفەدین عادل عاشور، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی ئەرگۆش لە دایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووەتەوە. لە ١٨ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر