سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد

سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ئابی ساڵی ١٩٨٥، لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت، یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.


شەهید سالار محەمەد عەبدولکەریم محەمەد، ساڵی ١٩٦٨ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، لەساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەگەڵ خێزانەکەی دووردەخرێنەوە بۆ شاری سلێمانی، تا پۆلی دووەمی ناوەندی خوێندووە.

 هەر لە تەمەنی گەنجی خولیای کاری ڕێکخستن بووە، لە ساڵانی ١٩٨٢و ١٩٨٣ هاوکاری شەهید ساڵح محەمەدی برای بووە لە کاری ڕێکخستن بەتایبەتی لە هێڵی ١٣ی ناو شاری سلێمانی، لەساڵی ١٩٨٤ بۆتە پێشمەرگە لە ڕێکخراوی بەرزنجە سەربە لێژنەی ناوچەی چوارتا لە سنووری لقی٤، بەشداری چەندین چالاکی کردووە، لە ئابی ساڵی ١٩٨٥، کە بۆ ئەرکێکی پارتایەتى دێتە ناو شاری سلێمانی، لەلایەن دەزگاکانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر دەکرێت و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی فەزیلە لە بەغدا کراوە، لەوێوە لەگەڵ ٥٠ زیندانی تر گواستراوەتەوە بۆ ئەمنی بەغدا، یەکێکە لەو شەهیدانەى گۆڕى نادیارە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی

عەبدوڵا ئەحمەد فەقۆ بیەیی لە ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی بیێ دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسۆر لە دایكبووە. ساڵی ١٩٤٥ لە نسکۆی شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) و لە تەمەنی مندالیدا لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی

تاهر ئه‌حمه‌د برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵى ١٩٧٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٩١ پەیوەندى بەڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە. ساڵى ١٩٩٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕە‌حیم برایم مسته‌فا خه‌لانی

ڕەحیم برایم مسته‌فا خه‌لانی، ساڵی ١٩٦٦ له‌ گوندی خه‌لانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌ران، قه‌زای چۆمانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووه‌. ساڵی ١٩٨١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، ساڵی ١٩٨٣ بۆتە‌ به‌رپرسی لێژنە ڕێكخراوی حه‌سه‌ن برایم، ساڵى ١٩٨٨ لە وەرتێ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر