سادق هەمزە رەحمان سادق

سادق هەمزە رەحمان سادق، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، ساڵی ١٩٧٤ لە چیای مەندی لە دۆڵی خۆشناوەتی شەھید بووه‌.


ژیاننامە

 سادق هەمزە رەحمان سادق، لە ساڵی ١٩٥٣ لە گەڕەکی سێتاقانی شاری ھەولێر لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ بكات، له‌بازاڕی هه‌ولێر خه‌ریكی كاسبی بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی دابین بكات.


خەباتنامە

شه‌هید سادق هەمزە رەحمان سادق، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول كردووه‌، له‌هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، دوای ڕێکەوتنی ساڵی ١٩٧٠ و دەرچوونی بەیاننامەی ١١ی ئازار، شه‌هید سادق دەگەڕێتەوە ناو شاری ھەولێر و سەرقاڵی کەسابەتی ڕۆژانەی خۆی بووە.

ساڵی ١٩٧٤ دوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ڕژێمی عێراق له‌ جێبه‌جێكدرنی ڕێككه‌وتنامه‌ی ١١ی ئازار، شه‌هید سادق دووباره‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات و له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه‌ پێشمه‌رگه‌.

لە ڕێكه‌وتی ٤ی تەممووزی ١٩٧٤ لە چیای مەندی لە دۆڵی خۆشناوەتی به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆکەی ڕژێمی بەعس بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە شه‌هید ده‌بێت، لەلایەن ھاوسەنگەرەکانیانەوە ھەر لە چیای مەندی بەخاکی ده‌سپێرن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر