سابیر محەمەد کەریم سەلیم

سابیر محەمەد ناسراوە بە سابیر حەمە کەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٣ شەهید دەبێت.


شەهید سابیر محەمەد ناسراوە بە سابیر حەمە کەریم، ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی پارەنیانی سەربە ناحیەی قوشتەپەی پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، سابیر حەمە کەریم خێزاندار بووە و خێزانی ناوی عایشە ڕەزا  بووە، خاوەنی کچێک بە ناوی ڕووناک بووە.

ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول دەکات و دەبێتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرماندەیی فارس باوە

ساڵی ١٩٦٣ لەگەڵ حەوت هاوسەنگەری بۆ پشوویەکی یەک شەوی دەگەڕێنەوە گوندی پارەنیان، زانیاریان لەسەر دراوە و درەنگانێکی شەو کۆمەڵێک سەرباز و جاشی ئەوکاتی عێراق چواردەوەری گوندەکە دەدەن، لەگەڵ هەڵهاتنی خۆر نزیک، بوونەتەوە و گەمارۆی ماڵەکە دراوە، لە پێناو دروست نەبوونی ڕووبەڕووبوونەوە و سەلامەتی گیانی حەوت هاوسەنگەرەکەی، سابیر خۆی ڕادەستی هێزەکە دەکات، دەستبەسەری دەکەن و دەیگوازنەوە بۆ بنکەی پۆلیسی قوشتەپە و هەر لەوێ فیشەک بارانی دەکەن و سابیر حەمە شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر