سابیر محەمەدئەمین عەبدوڵا ماویلی

سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە. ساڵى ١٩٩٧شەهید بووە.


شه‌هید سابیر محه‌مه‌د ئه‌مین عه‌بدوڵڵا، ناسراوه‌ به‌ (سابیر ماویلی)، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ماویلیانی سنووری قه‌زای ڕواندز پارێزگاى هەولێر دایكبووه‌، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندووه‌. خێزاندار بووە و خاوەنى یەک کوڕ و چوارکچ بووە.
ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و  بەشدارى چەندین چالاکی نهێنى کردووە. ساڵى ١٩٨٧ ڕۆلى کاریگەرى هەبووە لە ڕاپەڕینى شارى ڕواندز دژى دام و دەزگا سەرکوتکەرەکانى ڕژێمى بەعس، هێرشی بردۆتە سەر فەرمانگەى ئەمنى حکومەتى بەعس و بریندار بووە.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان کردووە و پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٩٣ ئەندامى کۆنگرەى یازدە بووە. ساڵى ١٩٩٣ پلەى فەرماندەى فەوجی لە سوپاى ٦ى هێزى پێشمەرگەى کوردستان وەرگرتووە.

لە شەوى ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٩٧ لە چیاى دڕەبى لە سنوورى شاردەێی وەرتێ لەلایەن پەکەکە شەهید کراوە.


سەرچاوە:

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر