سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود

سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەربە بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.


ژیاننامە

 سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی لاوەرانی سەر بە ناحیەی دەربەندیخان لە دایکبووە، لە دەریاچەی دەربەندیخان کاری کردووە، قۆناغی خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە، خێزانی ناوی بەهیە حەمەڕەشیدە و خاوەن سێ كچە بە ناوەکانی گەهەر، مەعزەر، کیشوەر، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید دەبێت.


خەباتنامە

سابیر فەتاح ڕەحیم مەحمود لە ساڵی ١٩٦٨ لە رێگەی جەلال لاوەرانی پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگە، لە بەرواری١٥ ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای زۆزک لە ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید دەبێت.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر