زیاد وەلی سدیق حسێن

زیاد وەلی سدیق حسێن، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ یەکێتى قوتابیانى کوردستان كردووه‌، کادری بەشی رێکخستنی ناوشاری ڕێكخراوی پیرمام بووە، له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێكی كارای هه‌بووه‌، هه‌مان ساڵ له‌ ڕاپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر شەهید بووە.


ژیاننامە

زیاد وەلی سدیق حسێن لە ساڵی ١٩٤٦ لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له‌و شاره‌دێیه‌ ته‌واو كردووه‌، پەیمانگای پیشەسازی لە شاری هەولێر تەواوکردووە، دواتر بووەتە فەرمانبەر لە گەشتوگوزاری سەیرانگای سەری ڕەش، لە بەرواری ١١ی ئاداری ١٩٩١ دوای ئەوەی سەربازگەی هەولێر کۆنترۆڵ دەکەن و دەچنە ناویەوە، فڕۆکەکانی ڕژێم بۆمبارانی سەربازگەکە دەکەن و ناوبراو شەهید دەبێت.


خەباتنامە

شه‌هید زیاد وەلی سدیق حسێن، لەوکاتەى لە ساڵی ١٩٦٩ قوتابى بووە لە پەیمانگای پیشەسازی هەولێر، پەیوەندی بە رێکخستنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە. دوای تەواوکردن و دامەزرانی پەیوەندی هەر دەمێنێت و پەیوەندیی بە ڕێکخراوی پیرمامی سەر بە ناوچەی شەقڵاوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

بەهۆی بوونی خوێندەوارییەکی باش دەبێتە کادری بەشی ڕێکخستنی ناو شاری ڕێكخراوی پیرمام، لە یەککاتدا کار بۆ ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەکات لە قوتابخانە و پەیمانگاکانى سنووری ناوچەی شەقڵاوە و ناو شاری هەولێر، هەروەها کاری ڕێکخستن بۆ ڕێکخراوی پیرمام دەکات لە ناو شار کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ عومەری مەلا زادە، مام رەسوڵ فەقی دەبێت.

لە نێو ساڵانی (١٩٧٩_١٩٨٦) بۆ چەند چالاکییەکی تایبەت لە ناوشار چەکی هەڵگرتووە، لە سەرەتای ساڵی ١٩٩١ دووبارە چەک هەڵدەگرێتەوە و بەشداری ڕاپەرینی گەلی کوردستان دەکات لەگەڵ پێشمەرگەکانی ڕێکخراوی پیرمام، لە بەرواری ١١ی ئاداری ١٩٩١ سەربازگەی شاری هەولێر کۆنترۆڵ دەکەن.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی

شەهید بەهائەدین یوسف حەسەن ستونی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٧٥ ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینى باشوورى کوردستانى کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بەحری شکری مەجید دری

بەحری شکری مەجید، ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی دری لەدایک بووە، ساڵى ١٩٧٨ پەیوەندى بەڕێکخستنە نهێنییەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانی

مستەفا حەسەن حەمەدۆک پیرانى، ساڵى ١٩٦٩ لە ناحیەى پیران قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەڕیزەکانى یەکێتى قوتابیان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر