ژیاننامە
زیاب در زیاب، ساڵی ١٩٠٩ له گوندی بارزانى سه‌ر به ناحیه‌ی بارزان له قه‌زای مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه، پێش چوونی بۆ یه‌كێتی سۆڤێت خێزاندار بووه و خێزانه‌كه‌ی ناوی حه‌لیمه مقداد ئیسماعیل بووە خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێك بوونه به ناوه‌كانی حسێن (١٩٣٧)، مقداد (١٩٤٠)، خاتوون (١٩٤٢) و عه‌بدوڵا (١٩٤٥)، له یه‌كێتی سۆڤیەت خوێندوویه‌تی و توانیویەتى بڕوانامه‌ی په‌یمانگا وه‌ربگرێت، هه‌ر له یه‌كێتی سۆڤیەت بۆ جارى دووەم ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ گالینه پرۆفیسنا پێكهێناوه و خاوه‌نی كوڕێك و كچێك بوونه به‌ناوه‌كانی عه‌لی (١٩٥٤)، مریه‌م (١٩٥٨)، دواى گەڕانەوەیان لە یەکێتى سۆڤیەت و هەڵگیرسانى شۆڕشی ئهیلوول، ساڵی ١٩٦٦ خێزانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌كێتی سۆڤیەت، شاره‌زایی له زمانه‌كانی كوردی و ڕووسی هه‌بووه، له‌به‌ر خراپی باری كه‌ش و هه‌وا و ئاوی پیس لە قەزاى عەفەکى سەر بە پارێزگاى دیوانییە له ١١ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٧٥ كۆچی دوایی كردووه و هه‌ر له‌وێش به‌خاك سپێردراوه.
له ڕێكه‌وتی ٣١ ته‌مووزی ١٩٨٣ له ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له كۆمه‌ڵگای قوشته‌په كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی حسێن زیاب (١٩٣٧ - ١٩٨٣) شوێنبزرکراوە.
خەباتنامە
زیاب در زیاب ساڵی ١٩٣١ په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌كانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان كردووه، ساڵی ١٩٣١ به‌شداریی شه‌ڕی برقی به‌گی كردووه، ساڵی ١٩٤٣ په‌یوه‌ندی به ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه، هەمان ساڵ به‌شداری گرتنی بنكه‌ی پۆلیسخانه‌كانی بلێ و بارزانی كردووه.
له ١٩ی ئابی ١٩٤٥ به فه‌رمانی دادگای عورفی سه‌ربازی عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گشت موڵك و ماڵه گواستراوە و نه‌گواستراوه‌كانیدا گیراوه. له ١١ی تشرینی یه‌كه‌می هەمان ساڵ له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان ڕووده‌كاته ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له ٣١ی ئاداری ١٩٤٦ له هێزی بارزان سه‌ر به سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له مه‌هاباد خزمه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی كردووه له شه‌ڕه‌كانی به‌ره‌ی سه‌قز له كۆماری دیموكراتی كوردستان به‌شداری كردووه.
له ١٥ی نیسانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی له ڕووباری گاده‌ر كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی نیسان بڕیاری داوه كه له ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نەڕاڵ مستەفا بارزانی له به‌رخودان به‌رده‌وام بێت، لە ٢٣ی ئایار و پاش کۆبوونەوەی فراوانی گوندی درێ و بڕیاری رۆیشتن بۆ یەکێتی سۆڤیەت لەگەڵ هێزەکە دەڕوات، له ١٨ی حوزه‌یرانی هەمان ساڵ له ڕووباری ئاراس كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئێران لەگەڵ یه‌كێتی سۆڤیەت په‌ڕیوه‌ته‌وه، له ١٩ی حوزه‌یرانی ١٩٤٧ له‌گه‌ڵ گشت هه‌ڤاڵانی بۆ ماوه‌ی چل رۆژ له كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌ر واڵا له نهخجهوانى كۆماری سۆڤیەتی ئازه‌ربایجان دانران كه به ته‌لی دڕكاوی ده‌وره‌درابوون و له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كان پاسه‌وانییان لێده‌كرا و وه‌كو دیلی شه‌ڕ له رووی خۆراك و پۆشاك و هاتوچۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرا، ١٩٤٧ گواستراونه‌ته‌وه بۆ شاری شوش، له ١٣ی ئاداری ١٩٤٩ له‌گه‌ڵ مه‌لامسته‌فا بارزانی و سه‌عید مه‌لا عه‌بدوڵا به فڕۆكه گواسترانه‌وه بۆ چمبای له‌سه‌ر ده‌ریای ئۆراڵ.
له ١ی ئه‌یلوولی ١٩٥١ ناوبراو له‌گه‌ڵ مه‌لا مستەفا بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاشكه‌ند، له ١٦ی نیسانی ١٩٥٩ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی به گه‌شتی گرۆزیا له ڕێ به‌نده‌ری به‌سره له باشووری كۆماری عێراق گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان.
به‌شداریی شۆڕشی ئەیلوولی كردووه، لە شه‌ڕی پیرس بەشداربووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق ڕاگوێزرا بۆ باشووری عێراق و له پارێزگای دیوانیه قه‌زای عه‌فه‌ك نێشته‌جێ كراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- چاوپێكه‌وتنی گۆڤاری مه‌تین، هه‌ڤچه‌په‌رێ بارزانیێ نه‌مر عه‌زیز قازی بیرهاتنێت خوڤه دگێریت، پشكا دویێ، گۆڤاری مه‌تین، لقێ ئێكێ پارتی دیموكراتی كوردستان - یه‌كگرتوو، هه‌ژمار ٤٨، خولا سیێ، دهۆك، چاپخانا هاوار، كانوینا دووێ ١٩٩٦ز.
- حه‌مید گه‌ردی، پوخته‌ی مێژوونامه، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده - ٢٠٠٤ز).
- حیدر فاروق السامرائي، ضیا‌ء جعفر ودوره السیاسي و الاقتصادي في العراق، (لندن – دارالحكمة - ٢٠١٦م).
- ڕێكارێ مزویری، سه‌ربۆرا تراژیدیایێن بارزانی‌یان، چاپا یه‌كێ، (هه‌ولێر - چاپخانا حاجی هاشم - ٢٠١٣ز).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات - ٢٠١٣ز).
- شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، یۆبیلی زێڕینی پێشمه‌رگه، (پیرمام - چاپخانه خه‌بات - ١٩٩٦ز).
- صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ دووێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز).
- صالح یوسف صوفي، كرۆنۆلۆژیا كوردستانێ و جیهانێ، چاپا ئێكێ، به‌رگێ سێ، (دهۆك - چاپخانا پارێزگه‌ها دهۆكێ - ٢٠١٣ز).
- عمر فاروقی، سردار دانا زندگی و مبارزات مرحوم ملا مصطفی بارزانی، چاپ دوم، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وزارت آموزش و پرورش - ٢٠٠٢ز).
- عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا حه‌بیب ئه‌بوبه‌كر، عه‌شیره‌تی بارزان له نێوان ١٩٣١ - ١٩٩١، چاپی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری - ٢٠٠١ز).
- له یادداشتی فه‌رمانده‌ی شه‌هید حه‌سۆ میرخان ژاژۆكی، ٦٢ رۆژ له‌گه‌ڵ بارزانی دا چوونی بارزانییه‌كان بۆ یه‌كێتی سۆڤێت، چاپی یه‌كه‌م (هه‌ولێر - چاپخانه‌ی رۆشنبیری - ١٩٩٧ز).
- لیث عبدالمحسن جواد الزبیدي، ثورة ١٤ تموز ١٩٥٨ في العراق، (بغداد - دارالرشید للنشر - ١٩٧٩م).
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد ١٩٣١ - ١٩٥٨، (دهۆك - چاپخانه‌ی خه‌بات - ١٩٩٨ز).
- نه‌جه‌ف قولی پسیان، له مهابادی خوێناوییه‌وه هه‌تا لێواره‌كانی ئاراس، و. شه‌وكه‌ت شێخ یه‌زدین، چاپی یه‌كه‌م، (پیرمام - یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان - ١٩٩٦ز).