زکری هاجو کەسو ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری پارێزگای هاولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٧٢ بوتە پێشمەرگە.ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە. ١٩٩٥ شەهید بووە.
شەهید زکری هاجو کەسو، ساڵی ١٩٥٣ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. قۆناغى خوێندنى سەرەتایی لە گوندى ئەرگۆش خوێندووە، خێزاندار بووە و خاوەنى چوار کوڕ و دوو کچ بووە. ساڵی ١٩٧٥ ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە لە کۆمەلگای زێوە نێشتەجی بووە. ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە قەزای پیرمام نێشتەجی بووە.
ساڵی ١٩٧٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە لە هێزی چوارچەل بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى چەندین شەڕى کردووە.ساڵی ١٩٨٨ بەشداری داستانی خواکورکی کردووە. ساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەرینى جەماوەرى کوردستانى کردووە. ساڵی ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانى کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە هیران و نازەنین لە شەقلاوە لە شەری ناوخۆ شەهید بووە. لە کۆمەلگای سارداو لە ناحیەى مەزنێی قەزاى مێرگەسۆر بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

