زاهیر سادق زۆراب مەحمود

زاهیر سادق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە ناحیەی بیارە کەوتۆتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.


ژیاننامە

زاهیر سادق زۆراب مەحمود، ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی دێکۆنی سەربە ناحیەی خورماڵ لەدایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، زاهیر سادق ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە. 


خەباتنامە

شەهید زاهیر سادق لە ساڵی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی سەربە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، کە لەوکاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە و بارەگایان لە گوێزەکانی داڵانی لە دەڤەری هەورامان بووە، ناوبراو بەشداری سێ چالاکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور کردووە. 

ساڵی ١٩٨٢ لە ناحیەی بیارە زاهیر سادق زۆراب کەوتۆتە ناو بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.  


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

ئەسحەد چیچو یەحیی دری

ئەسحەد چیچو یەحیی، ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی درێ لە دایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٨٠ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ لەداستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل یاسین حامد ستونی

شەهید ئیسماعیل یاسین حامد ستونی، ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٨ لە داستانى خواکوڕک شەهید بووە.

زانیاری زیاتر