رەشاد خزر عەلی

رەشاد خزر عەلی ناسراو بە (رەشاد خزر سيساوا)، لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی سيساوە لە دايكبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەکجار برینداربووە، لە حزبایەتیدا بەرپرسى ڕێکخراو بووە، لە ڕێکەوتى ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ شەهیدبووە...


ژیاننامە

رەشاد خزر علی لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی سیساوا لە دایکبووە، ئاستی خوێندەواری سەرەتایی بووە، لە سەرەتایی تەمەنی لاوی پیشەکار بووە. لە ساڵی ١٩٨٤ ناوبراو کچە ئامۆزایەکی خۆی دەستنیشان دەکات، بەڵام لەبەرئەوەى لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید دەبێت، نایگوازێتەوە. دایکى رەشاد ناوى  رەوشەن تەها بووە و کۆچی دوایی کردووە و خاوەنی دوو برایە بە ناوەکانی عەبدولواحید خزر، سەباح خزر.


خەباتنامە

لە ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى ناوچەی شوانی سەر بە لقی(٣-٤)ى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکا، لەوکاتەدا کاک ئازاد بەرپرسی لق دەبێت. لە ساڵی ١٩٧٨چەک هەڵدەگرێت و دەچێتە دەڤەری قەرەداغ و پەیوەندی بە لقی (٣-٤) دەکات ، لە ساڵانی (١٩٧٨_ ١٩٨٢) بەشداریی کارای لە سەرجەم داستانەکانی دەڤەری قەرەداغ هەبووە. لە ساڵی ١٩٨١ لە دەڤەری شارباژێر بە سەختی بریندار بووە.

رەشاد خزر لە ساڵی ١٩٨٢ دەگوازرێتەوە بۆ لقی دوو و دەبێتە پێشمەرگەی مەفرەزەی لقی دوو، هەمان ساڵ لە سەرجەم چالاکییەکانى مەفرەزەی لق بەشدار دەبێت، لە دیارترینیان ئەو چالاکییانە گرتنی ڕەبایەی عەسکەری بەعسە لە گەڕەکی باداوانی شاری هەولێر کە تێیدا هەموو سەربازەکانیان بە دیلى بردبووەوە بۆ بارەگای لق لە دۆڵی بالیسان، هەروەها لە هەمان ساڵ لەگەڵ نۆ پێشمەرگەی هاوسەنگەری بە مەفرەزە دەچنە قەزای خەبات و سێ ئیستیخبارات بە دیلى دەبەنەوە بۆ بارەگای لق لە دۆڵی بالیسان. لە ساڵی ١٩٨٣ دەکرێتە بەرپرسی رێکخراوی سەفین سەربە ناوچەی شەقڵاوە و هەمان ساڵ لە داستانی قەندیل و داستانی قەڵاتۆکان بەشدار دەبێت.

لە ڕێکەوتى ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٥ بە پلانی هەواڵگری رژێمی بەعس راپێچی بۆسەیەکی دوژمن دەکرێت لە سێ ڕیانی  هەریر-باسرمە کە بە تەنیا دەبێت و قارەمانانە دێتە دەست و دەتوانێت چوار سەربازی (ئیستغبارات) بکوژێت و سیانیشیان بریندار بکات، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی سەربازەکان لە کۆتاییدا شەهید دەبێت، سەربازانی ئیستغبارات تەرمەکەی لەگەڵ خۆیان دەبەن و تا ئێستاش گۆڕی نادیارە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر