شەهید ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لەئۆردوگاى زێوەى وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ لەگەڵ خانەوادەکەى گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لەشارى سۆران نیشتەجێ بووە، دەرچووى ئەکادیمیاى سەربازى زاخۆ خولى هەشتەم بووە.
ساڵى ١٩٩٣ دواى گەڕانەوەى لە ئێران، لەقوتابخانەى سۆرانى کوڕان خوێندوویەتى و پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، دواى تەواوکردنى قۆناغى تەواوکردنى ئامادەیی لە ئەکادیمیای سەربازى زاخۆ خولى هەشتەم وەرگیراوە، دواى تەواوکردنى خولى سەربازى بۆتە ئەفسەر و بە پلەى نەقیب، ئامیر سریە بووە.
لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ لە لەلایەن تیرۆرستانى قاعیدە لە شارى موسڵ تیرۆر کراوە و لە گۆڕستانى ئیسقێل بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
